نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و جێگری سەرۆکی پەدەکە، لەگەڵ باڤڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەنەکە لە شاری هەولێر لە کۆبوونەوەدان.
کەمێک پێش ئێستا، نێچیرڤان بارزانی، باڤڵ تاڵەبانی و شاندی یاوەری لە ماڵی نێچیرڤان بارزانی لەشاری هەولێر کۆبوونەوەیان ئەنجامدا.
بەپێی زانیارییەکان، لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی-دا، هەریەک لە سۆران جەمال، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەنەکە و دکتۆر ڕێبوار، بەرپرسی مەڵبەندی هەولێری یەنەکە، ڕۆشتوونەتە کۆبوونەوەکە، بەڵام نازاندرێت لە پەدەکە بێجگە لە نێچیرڤان بارزانی چ کەسێکی دیکە بەشداری کۆبوونەوە بوون.
ئامانجی ئەم کۆبوونەوەی جێگری سەرۆکی پەدەکە و هاوسەرۆکی یەنەکە ئەوەیە، کە کاتێک دیاری بکەن بۆ کۆبوونەوەی هەردوو مەکتەبی سیاسی یەنەکە و پەدەکە.
د.ع