چوؤرشەممە, 6 يون 2018 – 12:36 ڕۆژنیوز – هەولێر
ئەمڕۆ، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەمیانی بەشداریکرنی لە مەراسیمی پێدانی بڕوانامەی نێودەوڵەتیی ئایزۆ بە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێم، وتارێکی پێشکەشکرد.
نێچیرڤان بارزانی ڕایگەیاند: حكومەتی هەرێم بەردەوامدەبێت لە هەوڵەكانی بۆ چاكسازیی و هەموو بوارەكانیش دەگرێتەوە، وەك لە پێشتریش لە بواری بانك و وزەدا دەستمان بە چاكسازیی كردووە، منیش وەك سەرۆكی حكومەت پشتیوانی هەموو هەوڵێك دەكەم، كە چاكسازی بكرێت لە دامودەزگاكان
دەشڵێت: پێویستمان بە سیستمی كارگێری تۆكمە هەیە، بۆ ئەوەی بەرەنگاری گەندەڵییەكان ببینەوە و بەیەكەوە كاربكەین.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، نێچیرڤان بارزانی ڕایگەیاند: لەگەڵ عێراق پەیوەندییەكانمان چاكدەكەینەوە و لە چوارچێوەی دەستووریشدا داوای مافەكانمان دەكەین و چارەسەری كێشەكانمان دەكەین.
ب.ل