نێچیرڤان بارزانی سەرۆکى هەرێمی کوردستان ڕاگەیەنراوێکی لەبارەی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی بڵاوکردەوەو دەڵێت”بڕیارێکی تەواو نادادپەروەر و ستەمکارانەیە.”
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند”بڕيارى ئه‌مڕۆى دادگه‌ى باڵاى فيدراڵيى عێراق به نادروستیی ناردنى شايسته‌ى دارايى و مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێمى كوردستان له‌لايه‌ن حكومه‌تى فيدراڵيى عێراقه‌وه له ساڵانى 2021 و 2022، بڕيارێكى ته‌واو نادادپه‌روه‌ر و سته‌مكارانه‌يه.”
ئاماژەی بەوەش کردووە، ئه‌و بڕياره نه‌ك ته‌نيا مووچه‌خۆران و خه‌ڵكى كوردستان كه هاووڵاتيى عێراقن، به‌ڵكو ته‌واوى پرۆسه و سه‌قامگيريى سياسى و ئه‌و رێككه‌وتنه‌ش به ئامانج ده‌گرێت كه حكومه‌تى نوێى فيدراڵيى عێراقى له‌سه‌ر دامه‌زراوه.
سەرۆکى هەرێم دەشڵێت، عێراق به پرۆسه‌يه‌كى درێژ و ئاڵۆزى سياسى و ناسه‌قا‌مگيريدا تێپه‌ڕى تاوەكو دواجار حكومه‌تێك له به‌غدا هاته كايه‌وه كه خه‌ڵكى عێراق هيوا و ئومێديان له‌سه‌ر قۆناخێكى سه‌قامگير و باشترى داهاتوو هه‌ڵچنى، هه‌موو چاوه‌ڕوانييه‌ك له دادگه‌ى باڵاى فيدراڵيى عێراق ئه‌وه بوو كه به پاراستنى به‌رژه‌وه‌نديى هه‌موو پێكهاته‌كانى عێراق و به ره‌چاوكردنى دۆخى سياسى، نه‌بێته هۆى شێواندنى ئه‌و ده‌رفه‌ت و كه‌شه ئه‌رێنييه‌ى بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى وڵات، به‌تايبه‌تى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا دروست بووه و سه‌قامگيريى سياسيى عێراق نه‌خاته مه‌ترسييه‌وه!”
لەبەشێکى دیکەى ڕاگەیەنراوکەى سەرۆکی هەرێمی کوردستاندا هاتووە “جگه له‌وه‌ى گومان و ده‌يان نيشانه‌ى پرسيارى گه‌وره دروست ده‌كات، هه‌روه‌ها بابه‌تى په‌له‌كردن له ده‌رچوواندنى ياسايه‌كى تازه بۆ دووباره دامه‌زراندنه‌وه‌ى دادگه‌كه ده‌هێنێته پێشه‌وه، وه‌ك‌و به‌شێكى گرنگ و سه‌ره‌كيى رێككه‌وتنى لايه‌نه سياسييه‌كان بۆ دامه‌زراندنى حكومه‌تى نوێى فيدراڵيى عێراق.”