سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ی هاوپه‌یمانان له عیراق و سووریا كۆبوونەوە.
بەپێی ڕاگەیەندراوی نووسینگەی ڕاگەیاندنی بافڵ تاڵەبانی، ئەمڕۆ، بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزی پێشمه‌رگه، پێشوازییان له جه‌نه‌راڵ جۆن برێنان فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له عیراق و سوریا و شاندێكی باڵای سه‌ربازیی یاوه‌ری كرد.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: لە کۆبوونەوەکەدا پرۆسه‌ی چاكسازیی له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و دوایین هه‌نگاوه‌كانی یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه و گرفته‌كانی به‌رده‌م پرۆسه‌كه و پێشنیارێكی ئه‌مه‌ریكییه‌كان له‌مباره‌یه‌وه تاوتوێ كران.
ش.ف