KURDÎ
العربية
TÜRKÇE
ئەرشیف
چوار شه‌ممه‌, حوزه‌یران 29, 2022
  •  
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • كۆی بابەتەكان
بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە
  •  
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • كۆی بابەتەكان
بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە

“نەبوونی پارە بۆ مووچە بەڵگەی بردنەدەرەوەی داهاتی نەوتە بۆ كڕینی موڵك لە دەرەوە”

  رۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان
15/04/2022 - 7:53:22 am
لەناو كوردستان
0 0
A A
FacebookTwitterEmailTelegramWhatsappPinterest

ڕۆژنیوز- بڕوا ئەسعەد

پەرلەمانتارێکی پێشووی عێراق ڕایدەگەیەنیت، نەبوونی پارە بۆ مووچە، بەڵگەی بردنەدەرەوەی داهاتی نەوتە بۆ كڕینی موڵك لە دەرەوە دەشڵێت: ئەوەی مووچەی خەڵیکی هەرێمی کوردستان دەخوات و سامانەکەی دەباتە دەرەوە، دووژمنی خەڵکی هەرێمی کوردستانە.

دوای ئەوەی سەرەتای ئەمساڵ كڕینی ڤێلایەكی ١٨ ملیۆن دۆلاریی لە مەسرور بارزانییەوە لە ئەمریكا ئاشكرابوو، چەند ڕۆژێك پێش ئێستا ٣٠٠ موڵكی نێچيرڤان بارزانی لە ئەمریكا و دوبەی ئاشكرابوون.

ئاشكرابوونی بەشێك لە موڵكە گرانبەهاكانی سەرۆكی هەرێم و سەرۆكی حكومەت كە لە هەمانكاتدا دوو بەرپرسی باڵای پەدەكەن، لەكاتێكدایە، موچەخۆرانی هەرێم چەندین مووچە و پاشەكەوتی مووچەیان لەلای حكومەتی هەرێمە و هاوڵاتیانی هەرێم بەهۆی قەیرانە دروستكراوەكانەوە ماندووبوون.

لەوبارەیەوە، غالب محەمەد، ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق تایبەت بۆ ڕۆژنیوز وتی:”هەرێمی کوردستان خاوەن داهاتێکی زۆرە، دوو بنەماڵە بە تایبەت بنەماڵەی بارزانی، بە دڵی خۆیان داهاتەکە بەکاری دەهێنن، بۆ مانەوەی خۆیان، بەشێکیش بۆ ئەوانەی دەییانپارێزن، بەشێکی دیکەی بۆ کۆمپانیاکانیانە، کە کار لەو بوارانە دەکەن”.

غالب محەمەد ئاماژە بە زۆریی داهاتی نەوت دەکات و دەشڵێت: هەرێمی کوردستان هەتا ئێستا نەیتوانیوە مووچەی مانگی دوو بدات، ئەمە پێمان دەڵێت پارەی هەرێمی کوردستان دەبرێتە دەرەوە و دەیدەن بە موڵک و ماڵ، چونکە بازرگانەکانی هەرێمی کوردستان بازرگانی نیشتیمانیی نین، ئەو پارەیەی  دزیوییانە، نایخەنە خزمەتی خەڵکەوە بیکەن بە پڕۆژە و کارگە.

“ئەو موڵک و ماڵانەی کڕیویانە لە دەرەوە، زۆر کەمترە لەچاو داهاتی نەوت، ئەوان کە مووچە نادەن، پارەکە دەخەنە خزمەت بنەماڵەکانەوە، ئەمانە دەستیان بە سەر موڵکی خەڵک  و حکومەتیشدا گرتووە،  مووچەی خەڵکیان خواردووە و خزمەتگوزارییان نەهێشتووە، زیاتر لە ٤٠٠ جۆر باج لە خەڵکی هەرێم وەردەگرن، سووتەمەنیی و دەرمان و هەموو شتێکیان گران کردووە لە سەر هاوڵاتیان، لە کۆتایشدا دەڵێن ئێمە ناتوانین مووچەی فرمانبەران بدەین” غالب محەمەد وای وت.

ئەو ئەندامەی پێشووی پەرلەمانی عێراق، ئاماژەی بە پەلکێشکردنی داگیرکەران کرد بۆسەر خاکی باشووری کوردستان و وتی:”ئەمانە هیچ شتێکیان بە دەستەوە نەماوە، پارێزگاریی لە هەرێمی کوردستان بکەن، جاشێتیان بۆ تورکیا و ئێران کرد، ئێستا سوپاکانیان لە ناو هەرێمی کوردستانە، بە دڵی خۆیان بۆردوومانی هەرێمی کوردستان دەکەن، ئیتر پشتیوانیشیان ناکەن، خەڵک پشتوانی لێکردن، بۆ ئەوەی لە شاخەوە بەپێی پەتی بێن، ببنە خاوەنی سەدان ملیۆن دۆلار، ئەو خەڵکەش ئێستا پشتیوانییان ناکات، هەر لە هەڵبژاردن ٧٦٪ی خەڵک بەشداریی دەنگدانی نەکردووە”.

جەختیشیکردەوە”ئەوەی مووچەی خەڵیکی هەرێمی کوردستان دەخوات، ئەوەی سامانەکەی دەباتە دەرەوە، ئەوەی دەنگە ناڕازایەکان زیندان دەکات و ئەشکەنجەیان دەدات، ئەوانەی قەڵەم بە دەستەکانمان شەهید دەکات، دووژمنی خەڵکی هەرێمی کوردستانن”.

غالب محەمەد، لە بەردەوامیی قسەکانیدا وتی”بنەماڵەی بارزانی ٨٠ ساڵە بە ناوی کوردایەتیەوە هەموو کوردیان فرۆشتووە، شۆڕشکیان تواندەوە خاوەنی ١٠٣ هەزار پێشمەرگەبوو، کە بودجەکەی زیاتر لە ٥٠ ملیۆن دیناری عێراقی بوو، کە دەیکردە زیاتر لە ٢٠٠ ملیۆن دۆلار، هەموویان لەگەڵ خۆیان بردە ئێرانەوە، ئەمانەبوون، بە ناوی شۆڕشەوە سەروەت سامانی میلـلەتیان دزیوە، ئەمانە بوونە خاوەنی باخیرە و فڕۆکەی تایبەت، بوونە خاوەنی سەدان باڵەخانە لە ئەورپا و ئەمریکا، کە ئێستا کەمی ئاشکرا بووە، داهاتی بنەماڵەی بارزانی زیاتر لە ١٠٠ ملیار دۆلارە، داهاتی بنەماڵەی تاڵەبانی ٣٠ ملیار دۆلارە، بە پێ کات هەموو سەروت سامانیان ئاشکرا دەبێت”.

غالب محەمەد، ئاماژەی بە خیانەتی ناوخۆیی پەدەکە و سیخوڕییکردن بۆ دووژمن کرد و وتی: ئەوە شەرمە شوێن و جێگەی پەکەکە دەستنیاشن بکەیت بۆ ئەوەی تورکیا بۆردومانیان بکات،  ئەوە شەرمە ٤١ سەربازگەی تورکی بهێنیتە ناو دهۆک و هەولێر، سیخوڕیی بکات، بە دەبابەوە بسوڕێتەوە، ماڵی بارزانی ژیانییان بکەوێتە مەترسیەوە هەموو هەرێمی کوردستان ڕادەست دەکەن، ئەوەشی یەکجار خۆی ڕادەست کرد، پێتان وا نەبێت ڕۆژێک شۆڕشیان کردبێت.

س.س

 

دواتر

بەرپرسێکی پێشمەرگە دێرینەکان: پارتی بۆ مانەوەی لەم دۆخەدا نەرمیی بەرامبەر تورکیا دەنوێنێت

پێشتر

پەدەکە سنوورەکەی دەکاتە پەناگەیەکی ئارام بۆ جاش و ئەنفالچییەکان

بابەتی پەیوەندیدار

سیاسەتمەدارانی کورد لە دادگا بەرگریان لە ئاسەل توغلوک کرد

سیاسەتمەدارانی کورد لە دادگا بەرگریان لە ئاسەل توغلوک کرد

28 حوزه‌یران 2022
وەزیری خوێندنی باڵا ڕێزلێنانی بۆ فەرمانبەرانی ژن کرد

 وەزارەتی خوێندنی باڵا دوو بڕیاری دەرکرد

28 حوزه‌یران 2022

بەرخۆدانی گەریلا بەهێزتر دەبێت.. ٣٤ سەربازی دیکە کوژران

نێچیرڤان و بافڵ تاڵەبانی لەگەڵ فەرماندەی هاوپەیمانان کۆبوونەوە

پارێزەران داوای دیداری ڕێبەر ئۆجالانیان کرد

شەش گۆڕی بەکۆمەڵ لە شەنگال هەڵدەدرێنەوە

پێشتر
پەدەکە سنوورەکەی دەکاتە پەناگەیەکی ئارام بۆ جاش و ئەنفالچییەکان

پەدەکە سنوورەکەی دەکاتە پەناگەیەکی ئارام بۆ جاش و ئەنفالچییەکان

زۆرترین خوێندراو

بە ڤیدیۆ.. چالاکییەکی جیاوازی گەریلاکان دژی سوپای تورک

بە ڤیدیۆ.. چالاکییەکی جیاوازی گەریلاکان دژی سوپای تورک

28 حوزه‌یران 2022

گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار سیستمێکی کامێرای چاودێریی سوپای تورکی داگیرکەر تێکدەشکێنن، گەریلاکان لە ساتی ئەنجامدانی چالاکییەکەدا دەڵێت: سوپای تورک ئیرادەی...

گەریلاکان چۆن کاتەکانیان لە تونێلەکانی شەڕ بەسەردەبەن؟

گەریلاکان چۆن کاتەکانیان لە تونێلەکانی شەڕ بەسەردەبەن؟

28 حوزه‌یران 2022

ئەگەرچیی کەم ڕۆژ هەیە نەکەونە شەڕەوە و هیچ کاتێک نییە بەبێ دەنگی فڕۆکە و بۆردوومان تێینەپەڕێنن، بەڵام ئەوان ئەشکەوتەکانیان کردووەتە...

هێرشیکی موشەکی کرایە سەر ناوچەی سەوز لە بەغدا

پێکدادانی توند لە دەروازەی سنووری دەشتان – سەرزێرێ ڕوویدا

28 حوزه‌یران 2022

بەهۆی پێکدادانی سەختی نێوان سوپای تورک و گەریلاکانی هەپەگە لە دەروازەی سنووری دەشتان- سەرزێرێ، دەروازە سنوریەکە داخرا و ژمارەیەک کارمەندی...

ناسنامەی بکوژەکەی هەولێر ئاشکرا بوو

ناسنامەی بکوژەکەی هەولێر ئاشکرا بوو

28 حوزه‌یران 2022

ناسنامەی بکوژی دوو مامۆستاکەی زانکۆی کۆلێژی سەلاحەدین ئاشکرا کرا و دەوترێت، کوڕی بەرپرسێکی پەدەکەیە. ئاسایشی شاری هەولێر، دەستگیرکردنی بکوژی دوو...

 سەدر هێرش دەکاتە سەر بەرهەم ساڵح و سەرۆکایەتی کۆمار وەڵام دەداتەوە

 سەدر هێرش دەکاتە سەر بەرهەم ساڵح و سەرۆکایەتی کۆمار وەڵام دەداتەوە

28 حوزه‌یران 2022

ڕێبەری ڕەوتی سەدر ڕەخنەی توندی لە سەرۆک کۆمار گرت، لەبەرامبەردا سەرۆكایەتی كۆمار وەڵامیدایەوە و لەبارەی ڕەخنەکەی موقتەداوە وەڵامیدایەوە. دوای ئەوەی...

داگیرکەران لەترسی گەریلا بە گوریس خۆراک و کەلوپەل ڕادەکێشن

داگیرکەران لەترسی گەریلا بە گوریس خۆراک و کەلوپەل ڕادەکێشن

27 حوزه‌یران 2022

سەربازانی تورک کە لە ناوچەی 'بەردە کۆن' لە ئەشکەوتی برینداران گیریان خواردووە، لە ترسی گەریلا خۆیان دەشارنەوە. ئەو پێداویستیانە، کە...

  • ئێمە کێین؟
  • پەیوەندیکردن

ماڵپەر | هەموو مافێک بۆ ڕۆژنیوز پارێزراوە

بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • كۆی بابەتەكان
  • KURDÎ
  • العربية
  • TIRKÎ

ماڵپەر | هەموو مافێک بۆ ڕۆژنیوز پارێزراوە

Hûn dîsa bixêrhatin!

Têketina hesabê

Min paroleya xwe jibîr kir

Paroleya xwe binivîsin.

Please enter your username or email address to reset your password.

Têketin

Lîsteyeke nû veke