نەجمەدین کەریم گەڕایەوە هەولێر

نەجمەدین کەریم گەڕایەوە بۆ هەولێر و لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان-دا کۆبووەوە.


شەوی ڕابردوو، نەجمەدن کەریم، پارێزگاری لەکارلادراوی کەرکوک گەڕایەروە بۆ شاری هەولێر و ئەمڕۆ لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان-دا کۆبووەوە.

د. نەجمەدین کەریم، پارێزگاری پێشووی کەرکوک و ئەندامی پێشووی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی، دوای ڕووداوەکانی ١٦ی ١٠/٢٠١٧ نەگەڕایەوە کەرکوک، هەروەها لەلایەن حکومەتی عێراقەوە چەند سکاڵایەکی بە ماددەی جیاواز لەسەر تۆمارکراوە و دادوەر بڕیاری دەستگیرکردنی داوە.

ڕۆژی ٢١/٥/٢٠١٩ هەواڵی دەستگیرکردنی نەجمەدین کەریم لە بەیروتی پایتەختی لوبنان بڵاوبووە، دواتر ڕاگەیەندرا، کە ئازادکراوە، بەڵام ڕێگای پینادرێت لەو وڵاتە بچێتە دەرەوە و ڕادەستی وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەکرێتەوە بە مەبەستی دادگاییکردنی، بەڵام شەوی ڕابردوو گەڕایەوە هەولێر.

ش.ف