شەممە, 20 يون 2020 – 08:05 ڕۆژنیوز – ئامێدی
https://youtu.be/socu0E-Py2w?t=1″>
بە هۆی نەبوونی نەخۆشخانەی پێویست لە شارەدێی شیلادزێ و دروستنەکردنی نەخۆشخانە ١٠٠ قەرەوێڵەییەکەی ئامێدی، هاوڵاتیانی شیلادزێی سەر بە ئامێدی لە پارێزگای دهۆک، گرفتی خزمەتگوزاری تەندروستییان هەیە و بۆ سەردانکردنی پزیشکی پسپۆڕیش دەبێت سەدان کیلۆمەتر ببڕن تا دەگەنە دهۆک و دەستیان بە خزمەتگوزاری تەندروستی و پزیشكی دەگات.
ساڵی ٢٠١٣ بە فەرمانی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ئەوکاتەی حکومەتی هەرێم، بەردی بناغەی نەخۆشخانەیەکی ١٠٠ قەرەوێڵەیی دانرا، بەلام لەو ڕۆژەوە تا ئێستا بەردێک نەخراوەتە سەر بەرد تیایدا.
حەمدی ئهحمهد دانیشتووی شارهدێی شێلادزێیە، به رۆژنیوزی راگهیاند، کەرتی ڕێگاوبان و تەندروستی ناوچەکە تا دێت بەرەو خراپبوون دەڕوات و ئاوڕی لێ نادرێتەوە.
بەوتەی ئەو هاوڵاتییە، دانیشتوانی شیلادزێ و دیرەلوک نزیکەی ١٠٠ هەزار کەس دەبن، کەچی حكومهت به ڕهوای نابینت نهخۆشخانهیەکی پێشکەوتوویان بۆ دروست بکات، لە کاتێکدا سنوورەکە دەوڵەمەندە بە کشتوکاڵ و ناوچەی گەشتیاریی.
موسا كوردستانی. چالاكوان له شارهدێ شێلادزێ لەم بارەیەوە به رۆژنێوزی وت، دهسهڵاتدارانی ناوچهكه تەنها لهكاتی بانگهشهی ههڵبژاردن بەسەریان دەکەنەوە و بە تەواوی فەرامۆشیان کردوون.
شارۆچكهی ئامێدی له شارهدێی دێرهلوك، شێلادزێ، بامهڕنێ، سهرسهنگ و چهمانێ’ پێكدێت و نزیكهی ٢٥٠ گوند لەخۆدەگرێت و سەر بە پارێزگای دهۆکە.
س.ح