پێنجشەممە, 16 أغس 2018 – 11:31 ڕۆژنیوزـ هاوڕێ کرێکار
شارۆچکه‌ی کفری سه‌ر به‌ئیداره‌ی گه‌رمیانه و دانیشتوانه‌که‌ی زیاتر له‌٤٥هه‌زار که‌س ده‌بن، بەڵام تەنیا مه‌ڵبه‌ندێکی سه‌ره‌کیی و نه‌خۆشخانه‌یه‌کی فریاکه‌وتنی تێدایه.
وەک هاوڵاتیان بۆ ڕۆژنیوزی باس دەکەن، گرفتی خەڵکی کفری تەنیا کەمیی بنکە تەندروستییەکان نییە، بەڵکو کەمی پزیشکی پسپۆر و ئامێرەکانی سۆنەر و تیشک، کۆنیی و خراپی ئەو ئامێرانەی، کە هەن و نەبوونی هۆڵی نەشتەرگەریی، گرفتی هەرە سەرەکییانە و نەخۆش ناچار دەبێت بۆ چارەسەر ڕوو لە نەخۆشخانەکانی شارۆچکەی کەلار بکات.
ستار حه‌مید، هاوڵاتیه‌کی دانیشتووی شارۆچکه‌کەیە و بەم جۆرە گلەیی خۆی هێنایە زمان و وتی: ده‌وامکردنی پزیشکی پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌ک له‌هه‌فته‌یه‌کدا یه‌ک ڕۆژ بۆ شارۆچکه‌یه‌کی ٤٥ هه‌زار که‌سیی، وەک نەبوون وایە.
ستار، بەردەوامیی بە قسەکانی دا و وتی: پزیشکەکان له شارۆچکه‌ی کەلاره‌وه دێن بۆ نەخۆشخانەی کفری، جاری وا هه‌یه له کاتژمێر نۆ دەگەنه شوێنی ده‌وام له کاتژمێر ١٢ی نیوەڕۆ ده‌ڕۆنەوە، ٢٠ نه‌خۆش به‌تەواویی نابینن، ئه‌مه گه‌وره‌ترین کێشه‌ی بۆ ئێمه دروستکردووه، خه‌ڵک ده‌ناسم به‌هۆی خراپیی که‌رتی ته‌ندروستیه‌وه شارۆچکه‌که‌ی بەجێهێشتووە.
شوان جه‌لال، چالاکوانێکی کۆمەڵی مەدەنیی شارۆچکەکە، ڕاخنەی لە بەڕێوەبەری تەندروستی گەرمیان گرت و وتی: سێ ڕێکخراوی شارۆچکه‌که، له‌سه‌ر کێشه‌کانی که‌رتی ته‌ندروستیی، سه‌ردانی قائیمقامی کفری و سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیانمان کرد و کێشه‌کانمان بۆ باسکردن، ئەوانیش ئاماده‌یان ده‌ربڕینی چاره‌سه‌ر و هاوکاریان پێداین.
وتیشی: بەڵام به‌داخه‌وه به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی گه‌رمیان ئاماده نه‌بوو له‌سه‌ر پرسی خراپی که‌رته‌که‌ی له‌گه‌ڵمان دابنشێت و گوێمان لێ بگرێت.
هەروەها هێمن محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی خالد گه‌رمیانی له‌کفری، ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، کە لەگەڵ هەبوونی کەموکورتییەکان، ئەوان لە خزمەتکردنی نەخۆش نەوەستاون و وتی: له هه‌موو گه‌رمیان ٣٠ پزیشکی پسپۆر هه‌یه، بۆیە که‌موکورتی له که‌رتی ته‌ندروستیی شارۆچکەکه هه‌یه، به‌ڵام وه‌ک نه‌خۆشخانه‌که‌مان، نه‌وه‌ستاوین و له ماوه‌ی شه‌ش مانگی ڕابردوودا چاره‌سه‌رمان بۆ زیاتر له دوو هه‌زار ٥٠٠ هاوڵاتی کردووە.
هێمن محه‌مه‌د، قسەی ئەو هاوڵاتیانەی پشتڕاست کردەوە، کە دەوامکردنی پزیشکە پسپۆرەکان بۆ کفری کەمە و وتی: له هه‌فته‌یه‌کدا سێ ڕۆژ پسپۆڕی مناڵان داده‌نیشێت، شکاوی دوو ڕۆژ و هه‌ناو یەک ڕۆژ، بۆیە داوامان له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ته‌ندروستی گه‌رمیان کردووه ١٩ پزیشکی پسپۆر بۆ نەخۆشخانەکەمان دابین بکات.
لەلایەکی ترەوە بۆ وەرگرتنی لێدوانی بەرپرسان، پەیامنێری ڕۆژنیوز سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیانی کرد، بەڵام د.سیروان محەمەد، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی گەرمیان، ئامادە نەبوو بە هیچ شێوەیەك لەسەر کێشەی تەندروستی لە کفری قسە بۆ ڕۆژنیوز بكات.
ش.ف