نەوەی نوێ وادەی خۆپیشاندانی سەرتاسەریی ڕاگریاند

نەوەوەی نوێ ڕایگەیەیان، کە ڕۆژی شەمەی داهاتوو خۆپیشاندانی سەرتاسەریی دەکەن لە هەرێمی کوردستان.


شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی، لە تۆمارێکی ڤیدیۆیدا ڕایگەیاند، کە ڕۆژی شەممە، لە شارەکانی دهۆک و هەولێر و سلێمانی خۆپیشاندانی سەرتاسەریی لە بەرامبەر نەبوونی خزمەتگوزاریی ئەنجامدەدەن.
لە تۆمارە ڤیدیۆیەکەدا، شاسوار عەبدولواحید ئاماژەی بەوەکردووە، کە خۆی وەک سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لەگەڵ هاوسەرکەیدا لە خۆپیشاندانەکەدا بەشدار دەبن.
د.ع