هاوسەرۆکانی شارەوانی رێگەی ئارمووشی وان دەستگیرکران

لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی قڕکردنی سیاسیدا، ئازیم یاجان و شەهزادە کورت هاوسەرۆکانی شارەوانی ناوچەی ڕێگەی ئارمووشی وان دەستگیرکران.


لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی قڕکردنی سیاسی کورد دا لەلایەن دەسەڵاتداریی ئاکەپەوە، ئەمڕۆ ئازیم یاجان و شەهزادە کورت هاوسەرۆکانی شارەوانی ناوچەی رێگەی ئارمووش-ی وان دەستگیرکران.

هاوسەرۆکانی شارەوانییەکە گواستراونەتەوە بۆ ڕێوەبەرایەتی پۆلیسی وان.

پۆلیسی تورک باڵەخانەی شارەوانیان گەمارۆداوە و ڕێگە بە کەس نادەن بچێتە ناو باڵەخانەکەوە.

س.ح