چوؤرشەممە, 4 أبر 2018 – 15:28
ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان
هاوسەرۆکی کەجەکە، باسی گوشارەکانی سەر ئۆجالان دەکات لە ئیمرالی و ڕایدەگەیەنێت: بەجدیی هەڵوێستە لەسەر ڕەوشی ڕێبەرایەتییمان دەکەین و داوامان لە سی پی تی کردووە ئه‌رکه‌کانی سه‌ر شانی جێبه‌جێ بکات و دیدار لە ئیمراڵیی ئەنجام بدات.
جەمیل بایک، هاوسه‌رۆکی کۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی کۆما جڤاکێن کوردستان (که‌جه‌که)، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی فورات باسی لە ڕەوشی عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان کردووە.
جه‌میل بایک، ئاماژەی بە ڕاپۆرتی ساڵی ٢٠١٦ی سی پی تی کردووە سەبارەت بە ئیمراڵی و ڕایگەیاندووە: ئێمه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا که‌وتینه گومان، دوای دوو ساڵ سی پی تی لێدوانێک له‌وباره‌یه‌وه ده‌دات ئایا دەیەوێت ئه‌شکه‌نجه و گوشاره‌کانی ئیمراڵی په‌رده‌پۆش بکات؟.
بایک، باسی لەوەشکرد، کە لەدوای چوونی شاندەکەی تورکیا و ڕوسیا بۆ ئیمراڵیی و ڕەتکردنەوەی داواکاریی شاندەکە سەبارەت بە پرسی عەفرین لەلایەن ئۆجالان-ەوە، گوشار و گۆشه‌گیرکردن له‌سه‌ری گرانتر بووه، ڕاشیگەیاندووە:”دژ به‌و هه‌ڵوێسته‌ی ڕێبه‌رمان ڕادیۆ و ته‌له‌فزیۆنیان لێ دوورخستوه‌ته‌وه و گوشاره‌کانیان له‌سه‌ر زیاتر کردووه”.
هاوسەرۆکی کەجەکە، هەروەها ڕایگەیاندووە:”کاتێک پرسه‌که ده‌بێتە ڕێبه‌رایه‌تیمان هه‌موو زانیارییه‌کان شک و گومانمان لا دروست ده‌کات و له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌ش به جدیی هه‌ڵوێسته ده‌که‌ین، بۆیە داوامان لە سی پی تی کردووە ئه‌رکه‌کانی سه‌ر شانی جێبه‌جێ بکات و لێدوانه‌که‌ی ئه‌وان بۆ ئێمه به‌س نییه، زانیاریی دوو ساڵ پێشتر بۆ ئه‌مڕۆ هیچ سودێکی نییه”.
لە بەردەوامیی چاوپێکەوتنەکەدا، بایک وتویەتی:”له پێنجی نیسانی 2015 به‌دواوه و له‌دوای دیدارێکی برای ڕێبه‌رمان محه‌مه‌د ئۆجالان له‌ساڵی 2016 دا له‌ئیمراڵی هیچ زانیارییه‌کی ڕوونمان له‌سه‌ر دۆخی ڕێبه‌رمان وه‌رنه‌گرتووه، جارجار هه‌ندێک زانیارییمان بۆ هاتووه، ده‌چن دیدار له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رمان ئه‌نجام ده‌ده‌ن و داوای هه‌ندێک پێکهێنانی لێ ده‌که‌ن، به‌ڵام ڕێبه‌رمان هیچ داخوازییه‌کی ئه‌وان پێکناهێنێت و ڕاده‌گه‌یه‌نێت، که ئه‌وه‌ی پێویست بوو کردی و له‌ئەمڕۆ به‌دواشه‌وه شتێک نه‌ما من بیکه‌م، با که‌س له‌ده‌ره‌وه داوای هیچ شتێک له‌من نه‌که‌ن”.
جه‌میل بایک، وتوشیەتی: ئه‌م پرسه په‌یوندیی به 40 ملیۆن که‌س و ته‌ڤگه‌ره‌که‌مان و هه‌موو هێزه دیموکراتیخوازه‌کانی تورکیا و گه‌لانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوەڕاسته هه‌یه، لێدوانه‌که‌ی سی پی تی له قۆناغی هه‌ره‌باڵای گوشار و ئه‌شکه‌نجه و داگیرکاری عه‌فریندا مانای هه‌ست نه‌کردن به به‌رپرسیارێتییه، دەبێت له دۆخێکی ئاسایی‌دا سی پی تی له ئیمراڵی دیدار ئه‌نجام بدات ئه‌گه‌ر بنپێکردنێکی مافی مرۆڤ هه‌بێت و پێکهێنانه‌کانی زیندان به‌پێی په‌یماننامه‌کانی ئه‌وروپا نه‌بێت، ده‌بێت به‌په‌له کۆتایی به‌و پێشێلکارییانه بهێنرێن و کۆنسه‌ی ئه‌وروپا هه‌ڵوێستی ڕوونی خۆی ئاشکرا بکات.
ش.ف