هاوپەیمانى بڕیاریدا بمێنێتەوە

بە زۆرینەى دەنگى بەشدربووانى کۆبوونەوەى گشتى هاوپەیمانى، بڕیاردرا هاوپەیمانى بۆ دیموکراتى و دادپەروەرى وەک پارتێکى سیاسى بەردەوامبێت لە کارکردن.


بەئامانجى بڕیاردان لەسەر چارەنووسى هاوپەیمانى، ئەمڕۆ کۆبوونەوەى گشتى، هاوپەیمانى بۆ دیموکراتى و داپەروەرى لە هۆتێل دیلمان لەشارى هەولێر بەڕێوەچوو.

لە کۆبوونەوەکەدا بە زۆرینەى دەنگى ئەندامانى ئامادەبوو، بڕیاردرا هاوپەیمانى بۆ دیموکراتى و دادپەروەرى وەک پارتێکى سیاسى بەردەوام بێت لە کارکردن.

بڕیار وایە کاتژمێر ١:٠٠ى پاش نیوەڕۆ کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەنووسى ئەنجامبدەن لەبارەى ئەو گۆڕانکارییانەى لە هەیکەلى هاوپەیمانى و فۆڕمى کارکردنییاندا ئەنجامدراوە.

د.ع