پێنجشەممە, 12 أبر 2018 – 07:59
ڕۆژنیوز ـ جیهاد هه‌ورامی
هاوڵاتیانی شاری هه‌ڵه‌بجه باس له‌وه ده‌که‌ن، که ده‌وڵه‌تى تورک به پشتیوانى وڵاته زلهێزه‌کان هێرش ده‌کاته سه‌ر گه‌لى کورد، ده‌شڵێن، کورد ده‌بێت نێوماڵى خۆى یه‌کبخات.
ده‌وڵه‌تى تورک به‌رده‌وامه له هێرش و داگیرکارییه‌کانى بۆ سه‌ر گه‌لى کورد و کۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تیش بێده‌نگه، ئه‌وه‌ش توڕه‌یى خه‌ڵکى کوردستانى لێکه‌وتووه‌ته‌وه.
ده‌لیل جه‌مال، هاوڵاتییه‌کی شاری هه‌ڵه‌بجه‌یه، بۆ ڕۆژنیوز قسه‌ى کرد و وتى: عه‌فرین سه‌نته‌ری خه‌بات و به‌رخۆدان و شوناسی گه‌وره‌ی مانه‌وه‌ی گه‌لی کورده، که به‌داخه‌وه ئه‌و هێرش و داگیرکارییانه‌ی ده‌وڵه‌تی تورک له‌وێ ئه‌نجامی ده‌دات ته‌نها پیلانی خۆی نییه، به‌ڵکو به شێوه‌ی ناڕاسته‌وخۆ پاڵپشتی وڵاته زلهێزه‌کانی جیهانیشی له پشته بۆ پشتیوانی له تیرۆر.
باسى له‌وه‌ش کرد: سه‌رده‌مانێک کۆبانێ جێگه‌ی ڕاماڵینی تیرۆر بوو، ئێستاش عه‌فرین هه‌مان خه‌بات و به‌رخۆدان ئه‌نجام ده‌دات، به‌ڵام بێده‌نگی کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی له‌ئاست ئه‌و هێرش و داگیرکارییانه‌ی سوپای تورک په‌یامێک به‌گوێی گه‌لی کورد ده‌دات هه‌ر وه‌ک چۆن له کیمیاباران و ئه‌نفالی کورد له باشور جیهان بێده‌نگ بوو، ئه‌وا ئێستاش له ڕۆژئاوا و له عه‌فرین جیهان بێده‌نگی هه‌ڵبژاردوه، بۆیه ده‌بێت کورد نێوماڵی خۆی ڕێکبخات و ته‌نها پشت به خۆی ببه‌ستێت.
وه‌رزێر فایه‌ق، هاوڵاتییه‌کی دیکه‌ى هه‌ڵه‌بجه، ئه‌وه‌ى به ڕۆژنیوز وت: له‌سه‌ر داگیرکارییه‌کانی عه‌فرین ده‌بو حکومه‌تی هه‌رێم وه‌ڵامی جدی هه‌بوایه، ئه‌گه‌ر به ده‌رکردنی به‌یاننامه‌یه‌کیش بوایه، له‌گه‌ڵ ئه‌و بێده‌نگییه‌شی به‌داخه‌وه له‌ناو خاکه‌که‌ی خۆیدا له باشور ڕۆژانه ئه‌و سوپایه‌ی ده‌وڵه‌تی تورک سنور ده‌به‌زێنێت و له‌شکرکێشی ده‌کات، به‌ڵام لێره‌شدا هه‌ر بێده‌نگی هه‌ڵبژاردوه.
ئه‌وه‌شى وت: ئامانج له بێده‌نگییه‌کانی کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی به گشتی ته‌نها بۆ له‌ناوبردنی گه‌لی کورده، که ڕۆژانه به به‌رچاویانه‌وه چه‌ندین پێشێلکاری مافی مرۆڤ و به‌زاندنی سنور و داگیرکاریی خاکی کوردستان ئه‌نجام ده‌درێت، به‌ڵام به وشه‌یه‌کیش ئیدانه‌ی ناکه‌ن، بۆیه به پاڵپشتی کردنیان له هێرشه‌کانی سوپای تورک دیموکراسیبوونی خۆیان ده‌خه‌نه ژێر پرسیاره‌وه.
ک.ک