هاوڵاتیانی ده‌ڤه‌ری برادۆست ڕایده‌گه‌یه‌نن، ڕۆژبه‌ڕۆژ سوپای توركیا سنوری خۆی له‌ناو خاكی كوردستان زیاتر ده‌كات و تادێت گونده‌كانیش به‌هۆی هه‌ڕه‌شه‌و داگیركاری توركیا زیاتر به‌ره‌و چۆڵ بوون ده‌چن و نیگەرانن لە هەڵوێستی حكومەتی هەرێم و دەڵێن: حكومه‌ت نه‌ك ڕێگرنیه به‌ڵكو ڕێخۆشكه‌ره بۆ داگیركاری توركیا.
ماوه‌ی چوار ساڵه سوپای توركیا به‌قوڵایی ٣٠ کیلۆمەتر و بەپانتاریی ٥٠ کیلۆمەتر سنووری برادۆستی لە باشووری كوردستان داگیركردووه و ڕۆژ به‌ڕۆژیش سنوری خۆی فراوانتر ده‌كات، له‌به‌رامبه‌ردا گه‌ریلاكانی كوردستان به‌خوێنی خۆیان خه‌بات له‌دژی داگیركاری درێژه پێ ده‌ده‌ن و سه‌دان سه‌ربازی سوپای توركیایان كوشتوه و ڕێگه له‌داگیركاری ده‌گرن، له‌گه‌ڵ زیادبوونی داگیركارییەكانی دەوڵەتی تورك له برادۆست، هێشتا حكومه‌تی هه‌رێم و عێراق هیچ هه‌ڵوێستێكیان نیشان نه‌داوه ئه‌مه‌ش بۆته جێگه‌ی نیگه‌رانی دانیشتوانی سنوره‌كه.
سیهاد یاسین، گه‌نجێكی دانیشتوی گوندی ده‌رهۆڵانه له ده‌ڤه‌ری برادۆست، له چوار ساڵی ڕابردوودا ده‌یان هه‌ڵوێستی دژ به‌داگیركاری ده‌وڵه‌تی تورك نیشان داوه و داوایكردوەه حكومه‌تی هه‌رێم هه‌ڵوێست نیشان بدات و ڕێ له داگیركاری توركیا بگرێت.

دەشڵێت: توركیا به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی گونده‌كانی تێكداوه، شوێنێك بۆردومان ده‌كات كه هیچ گه‌ریلای لێ نییه، گوند و ئاواییه‌كان بۆردومان ده‌كات كه ته‌نیا خه‌ڵكی سڤیلی لێیه و ده‌یان كه‌سیش به‌وهۆیه‌وه بونه‌ته قوربانی، له‌هه‌ندێك شوێن سوپای توركیا ئه‌وه‌نده له‌خه‌ڵكه‌وه نزیكه زۆرجار شوانه‌كان ده‌ستگیرده‌كه‌ن، كاتێك ئاژه‌ڵه‌كانیان نزیكی سنوره‌كانی ئه‌وان ده‌بنه‌وه.
ئه‌و گه‌نجه‌ی برادۆست ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، خه‌ڵك ناتوانن ئاژه‌ڵه‌كانیان ببه‌ن بۆ چیاكان، شوێنه گه‌شتیاریه‌كانی برادۆست چۆڵن و كه‌س ناتوانێ بۆگه‌شتكردن ڕویان تێ بكات، دەشڵێت: دۆخی خه‌ڵكی گونده‌كان جیاوازه لە خه‌ڵكی شار، له گونده‌كان خه‌ڵك سه‌رقاڵی ئاژه‌ڵداریه، به‌ڵام هێرشه‌كانی توركیا كه‌رتی ئاژه‌ڵداریشی به‌ره‌و له‌ناوبردن بردووه.
هه‌روه‌ها، ئه‌حمه‌د عه‌زیز، گه‌نجێكی تری برادۆسته و له گه‌لی شێخ زاده نزیك بۆردومان و داگیركاریه‌كانی توركیا نیشته‌جێیه و ده‌ڵێت: توركیا ڕۆژ به‌ڕۆژ سنوره‌كانی فراوانتر ده‌كات و كه‌سیش نیه ڕێی لێ بگرێت، به‌هۆی داگیركاریه‌كانی توركیاوه دۆخمان له‌وپه‌ڕی خراپی و مه‌ترسیدایه‌و ناتوانین ژیان بكه‌ین.

ئەو گەنجە وتیشی: حكومه‌تی هه‌رێم و لایه‌نه‌كانی په‌یوه‌ندیدار تاكو ئێستا هیچ هه‌ڵوێستێكیان نه‌بوه، به‌پێچه‌وانه‌وه ڕێگه‌خۆشكه‌ر بوونه بۆ ئه‌وه‌ی توركیا ئاسانتر ئه‌و سنورانه داگیربكات، داوامان كردوه حكومه‌ت هه‌ڵوێست نیشان بدات كه‌چی به‌ئێمه ده‌ڵێن ئه‌وه ئیشی ئێوه نیه و ئێوه ژیانی خۆتان بكه‌ن، من ده‌پرسم ئه‌رێ ئه‌وه كه‌ی ژیانه؟ ژیان به‌ناچاری و به‌م شێوه‌یه به‌ڕێوه‌ناچێت.
به‌هۆی بۆردومانه به‌رده‌وامه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا له سنوری برادۆست له‌ماوه‌ی ٢٠ ساڵی ڕابردودا، له‌كۆی ٢٦٢ گوند زیاتر له ٢٢٥ گوند چۆڵكراون و زیاتر له ٣٠ گوندی تریش مه‌ترسی چۆڵبونی ته‌واوه‌تیان له‌سه‌ره‌و ده‌یان خه‌ڵكی مه‌ده‌نیش بونه‌ته قوربانی و زیانی ده‌یان ملیار دیناریش به‌ر ڕه‌زوباخ و كه‌رتی كشتوكاڵی و ڕێگه‌وبان و گه‌شتیاری و ئاژه‌ڵداری كه‌وتوه.
س.س