چوؤرشەممە, 13 نوف 2019 – 11:27 ڕۆژنیوز ـ چه‌مچه‌ماڵ
ئه‌مڕۆ، له شاره‌دێی ته‌كیه‌ی جه‌باری سه‌ر به شارۆچكه‌ی چه‌مچه‌ماڵ لە سنووری پارێزگای سلێمانی، لە گردبوونەوە
خۆپیشانده‌ران له‌به‌رامبه‌ر دوكانه‌كانی خوار، كه جێگایه‌كی ناسراوی شاره‌دێیه‌كه‌یه، كۆبوونه‌وه و بۆ ماوه‌یه‌كیش ڕێگای سه‌ره‌كی چه‌مچه‌ماڵ ـ ته‌كیه‌یان داخست و دواتر كردیانه‌وە.
خۆپیشانده‌ران ژماره‌یه‌ك داواكارییان هه‌بوو، كه بریتی بوو له داوای دامه‌زراندنیان له كۆمپانیای دانه غاز، كه به‌شێكی زۆری گه‌نجانی شاره‌دێیه‌كه بێكارن، چاككردنی ڕێگا وبانه‌كانیان كه به‌هۆی هاتووچۆی تانكه‌رو بارهه‌ڵگره‌وه زیانی پێگه‌یشتووه.
دوای دوو كاتژمێر له‌به‌رده‌وامی خۆپیشانده‌ران، ڕه‌مه‌زان ڕه‌مك، قائیمقامی شارۆچكه‌ی چه‌مچه‌ماڵ گه‌یشته لای خۆپیشانده‌ران و به‌ڵینی ئه‌وه‌ی پێدان، كه ڕۆژی دووشه‌مه له‌گه‌ڵ كۆمپانیای دانا غاز كۆببێته‌وه و داواكاری خۆپیشانده‌رانیان پێبگه‌یه‌نێت.
س.ح