چوؤرشەممە, 17 يون 2020 – 07:27 ڕۆژنیوز – سلێمانی
https://youtu.be/bBscbY4Eces?t=1″>
کاردانەوەکان دژی هێرش و داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک لە باشوری کوردستان بەردەوامیی هەیە، لەم چوارچێوەیەدا هاوڵاتیانی شاری سلێمانی بۆ ڕۆژنیوز دەدوێن.
عەزیز مەحمود، وتی: داگیرکەر هەر داگیرکەرە و بە ئەنفال و کۆمەڵکوژی و ماڵوێرانی و لە ناوبردنی گوندەکان هەوڵیان داوە کە کورد لەناوبەرن، بەڵام ئەوە سەلمێندراوە کە کورد گەلێکە چەندە بچەوسێندرێتەوە لە بن نایەت و سەرکەوتنیش بە دەست دەهێنێت.
ئەم هاوڵاتییە نیگەرانە لە بێ هەڵوێستی لایەنە سیاسییەکان و دەشڵێت: بەداخەوە زۆرێک لە لایەنە سیاسییەکان دەستەمۆی داگیرکەرانن لە پێناوی مانەوەی خۆیان، کە دەبوایە کورد بە هەموو تەمەنی سەری بۆ داگیرکەران شۆڕ نەکردایە، داواش لە لایەنە سیاسییەکان دەکەم کە یەکگرتوو و تەبا بن دژی داگیرکەران.
جەلال محەمەد’یش وتی: داگیرکەران لە هەر چوار لاوە دەوریان لێداوین، شێوازی سیاسەتیشیان جیاوازە، بۆ نمونە ئێران کۆڵبەرەکانمان شەهید دەکات و لە لایەکی دیکەشەوە گەنجەکان لە سێدارە دەدەن، هاوکات لە ڕۆژئاوا و عەفرین کچە گەنجەکانمان دەڕفێندرن، لە باکوری کوردستانیش ئازادی و دیموکراتی دەخنکێنن و تۆمەت دەخەنە پاڵ ئەو پارتە کوردییەکان و پارێزبەندی لەسەر پەرلەمانتارەکان لادەبەن.
وتیشی: بە نهێنی و ئاشکراش بە تۆپ و فڕۆکە باشوری کوردستان تۆپباران و بۆردوومان دەکەن، دەغڵودانی هاوڵاتیان دەسوتێنن، بۆیە ئیدانەی توندی ئەو داگیرکارییە دەکەم کە تورکیا لە باشوری کوردستان دەیکات، ئەوان ئامانجیان دژایەتیکردنی بزوتنەوەی ڕزگاری خوازی کوردییە لە هەر پارچەیەک بێت، بەڵام دەسەڵاتدارانی باشوری کوردستان لە بەر ململانێی ناوخۆیان نایانپەرژێتە سەر وڵات و خاک.
جەلال پێنجوێنی هاوڵاتییەکی دیکەیە و ئاماژە بە هێرشەکانی سەر کورد دەکات و دەربارەی هۆکارەکەشی دەڵێت، “ئەوەیە کە خۆمان یەکگرتوونین و ئامانجی تورکیا هەر ئەوەیە کە ئێستا دەینوێنت و دەیەوێت لە ناومان ببات، بۆ ئەمەش پێویستمان بە یەکگرتووییە”.
س.ح