هاوڵاتیانی شەنگال پەکەکە خاوەنداریی لە مرۆڤایەتیی کردووە و سەلماندوویەتی کە ڕێکخستنێکی “تیرۆریستیی” نییە، داواشیان لە توێژە جیاجیاکان کرد، کار بۆ ئازادیی ڕێبەر ئۆجالان و دەرهێنانی پەکەکە لە لیستی تیرۆر بکەن.
هاوڵاتیانی ئێزدیی شارۆچکەی شەنگال باس لە خاوەندارییکردنی پەکەکە لە ئێزدییەکان دەکەن، بەرەکات موراد، کەسایەتییەکی چینی فەقیرە و دەڵێت: پەکەکە بەهانای ئێمەوە هات و بۆ هەموولایەکی سەلماند، کە ڕێکخستنێکی تیرۆریستیی نییە، ئێمە بەهەموو شێوەیەک دژی هێشتنەوەی پەکەکەین لە لیستی تیرۆر، پەکەکە کار بۆ هەموو گەلانی بندەست و مافخوراو دەکات، خاوەنداریکردنی پەکەکە لە شەنگال، خاوەندارییکردن بوو لە تەواوی گەلانی عێراق و هەرێمی کوردستان.
ئەو کەسایەتییە داواشی لە ڕایگشتیی و جیهان کرد، کە کار بۆ ئازادیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەرهێنانی پەکەکە لە لیستی تیرۆر کاربکەن.
هاوڵاتییەکیش بەناوی حاجی کولی لەسەر هەمان بابەت بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند: ئەوەی زۆرترین خاوەنداریی لە مرۆڤایەتیی کردووە پەکەکە بوو، ڕێبەر ئۆجالان بووە مایەی ڕزگاریی گەلی ئێزدیی لە فەرمان، بۆیە بەدیلگرتنی ڕێبەرەکەمان قبوڵ ناکەین.
هەر لەوبارەیەوە جەمال شەنگالی، گەنجێکی دیکەی ئێزدیی بۆ ڕۆژنیوز باسی لە گرنگیی کەمپەینی دەرهێنانی پەکەکە لە لیستی تیرۆر کرد و وتی: ئەم کەمپەینە بۆ هەموو جیهان گرنگە، ئێمە وەک گەنجانی ئێزدیی ئەگەر بەخوێنیش بێت ئامادەین واژۆ بۆ دەرهێنانی پەکەکە بکەین و گیانی خۆمان ببەخشین بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەرەکەمان.
ب.ل