هەینی, 3 أبر 2020 – 11:43 ڕۆژنیوز – مەخمور
https://youtu.be/9fEAbx-VyKs”>
شەوی ڕابردوو لە کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی لە مەخمور، هاوڵاتیان لە ماڵەکانی خۆیانەوە بە موسیقا و گۆرانیی پشتیوانیی و دەستخۆشییان لە کارمەندانی تەندروستیی کامپەکە کرد.
سەبری ئورەک، یەکێک لەو هاوڵاتییانە و دەربارەی ئامانجی کارەکەیان بە ڕۆژنیوزی وت: ئامانجمان لەو کارە ڕاگەیاندنی پشتیوانیمان بوو بۆ کارمەندانی تەندروستی کە بێ بەرامبەر بە گیان و بە دڵ خەڵک دەپارێزن.
هەروەها، فوئاد چەتین، دەڵێت: وەک خەڵکی کامپەکە ڕێوشوێنی پێویستمان گرتووەتەبەر، بۆ ڕاگەیاندنی پشتیوانییمان لە کارمەندانی تەندروستی کە بە دڵ و گیان خزمەتی خەڵک دەکەن، ئەو کارەمان ئەنجامدا.
فرات ئاسەک دەڵێت: بەو مۆسیقایە ویستمان پشتیوانیی خۆمان بۆ کارمەندانی تەندروستی نیشان بدەین، چونکە ئامانجیان پاراستنی خەڵکەکەمانە، زۆر سوپاسیان دەکەین و تا کۆتایی پشتیوانی کار و خەباتیان دەکەین.
مزگین کارا، دەڵێت: ئێستا لە هەموو جیهان دژی کۆرۆنا تێکۆشانێکی گەورە دەکرێت، کارمەندانی تەندروستی ئێمەش بەبێ بەرامبەر خزمەت بۆ پاراستنی گەل دەکەن، زۆر سوپاسیان دەکەین و دەڵێین کە بە تەنها نیین.
ش.ف