خاوەنى یەکەکانى -ى وەرین سیتى بەهۆى تەواونەکردنى پڕۆژەکەیان لەبەردەم بیناى ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان لەشارى هەولێر گردبوونەوە و بە حکومەتیان وت: کەمێک بۆ خەڵک بژین، پرۆژەکانی خۆتان تەواو کرد، هی خەڵکیش تەواو بکەن.
کەمێک بەر لەئێستا خاوەنى بەشێک لە یەکەى نیشتەجێبونەکانى پڕۆژەى وەرین سیتى لە شارى هەولێر لەبەردەم بیناى ئەنجومەنى وەزیران بەهۆى تەوانەکردنى پڕۆژەکەیان گردبوونەوە.
ئامادەبوانی گردبوونەوەکە چەندین پانکارتیان بەدەستەوە گرتبوو، کە لەسەریان نووسرابوو’چەندین ساڵە بۆ حکومەت بۆ ئێوە دەژی، ئێوەش کەمێک بۆ خەڵک بژین’، ‘١٣ ساڵە لە چاوەڕوانیی وەرین ستی’، پرۆژەکانی خۆتان تەواوکرد، هی خەڵکیش تەواو بکەن’.
سەلام محەمەد، یەکێکە لەو خاوەن یەکانە بە ڕۆژنیوزی وت: داواکارین پرۆژەکانمان تەواو بکرێت، کە ماوەی ١٣ ساڵە چاوەڕێی دەکەین، لەکاتێکدا ئێمە پارەی تەواوى پڕۆژەکەمان داوە.
هاوژین کرێکار، یەکێکى دیکەیە لە خاوەن یەکەکان ئاماژەبەوەدەکات: حکومەت چەندین جار لیژنەی پێکهێناوە بۆ بەدواداچوونى پڕۆژەکە، لەکاتێکدا بەڵێندەرەکە ئامادەیە پرۆژەکە تەواو بکات، بەڵام ئەنجومەنى وەزیران واژۆى ڕێگەپێدانیان دواخستووە، کە ئێمەش نازانین هۆکارى ئەوە چیە.
هاوڵاتیەکى دیکە بەناوى شیلان محەمەد، وتى: نازانین هۆکار چیە، کە پرۆژەکەمان تەواو نابێت و بۆ ئەو مەبەستەش چەندین جار سەردانی دەستەى وەبەرهێنان و ئەنجوومەنی وەزیرانمان کردووە و چەندین جاریش یاداشتمان ئاڕاستەى ئەنجومەنی وەزیران کردووە، بەڵام هیچ وەڵامێکمان نەدراوەتەوە.
وەک خۆیان باسی دەکەن، ژمارەیان هەزار و ٤٠٠ خێزانە ماوەى ١٣ ساڵە مامەڵەى کڕینى ئەو یەکانەیان ئەنجامداوە و داواکارن حکومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان گرفتەکەیان چارەسەر بکەن، چونکە زۆرینەیان لە دۆخێکى خراپدان.
پێشتر بە نووسراوى ژمارە ٥٦٦، لە ڕۆژى ٢٥-٢- ٢٠٢٠، کە واژۆى مەسرور بارزانى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستانى لەسەرەـ تییدا بڕیاردرا، کە گرفتى خاوەن یەکەکان چارەسەر کرێت، بەڵام وەک خۆیان دەڵێن: تا ئێستا کێشەکەمان چارەسەر نەکراوە.
بەمەبەستى تەواوکردنى پڕۆژەکەیان تا ئێستا ١٣ جار گردبوونەوەیان ئەنجامداوە، بەڵام هیچ بەرەوپێشوچونێک ڕووینەداوە.
ئ.م