چوؤرشەممە, 27 يون 2018 – 10:48 ڕۆژنیوز- بڕیارمحەمەد
ناڕەزایی هاوڵاتیانی باشوری کوردستان لەبەرامبەر داگیرکردنی خاکی باشوری کوردستان لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە بەردەوامیی هەیە و هاوڵاتیانی شاری هەولێر-یش لە ڕێگای ڕۆژنیوزەوە ناڕەزایی و داواکاریی خۆیان دەخەنەڕوو.
سازمان شێروانی، یەکێکە لەو هاوڵاتیانەیە و پێیوایە، کە پێویستە لایەنە سیاسیەکانی باشووری کوردستان یەک دەنگ و یەک هەڵویست بن تاوەکو ڕێگریی بکەن لە داگیرکارییەکانی سوپای تورک.
سازمان شێروانی، نەک تەنیا لە ئاستی باشور، بەڵکو لە ئاشتی چوار پارچەی کوردستان یەکگرتووی کوردی بە پێویست زانی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی دووژمن.
هاوڕێ حاجی، هاوڵاتیەکی دیکەیە و ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، کە دەوڵەتی تورک بە بەرچاوی جیهانەوە سنوورەکانی باشوری کوردستان پێشێل دەکات، نە ئەمریکا و نە نەتەوە یەکگرتووەکان هەڵوێستیان نییە، بۆیە یەک هەڵوێستیی گەلی کورد لە هەموو شت گرنگترە بۆ کۆتاییهێنان بە داگیرکاریی.
ش.ف