هاوڵاتیانی کۆبانێ یادی ڕزگارکردنی شارەکەیان کردەوە

هاوڵاتیانی شاری کۆبانێ بە مەراسیمێک یادی ساڵڕۆژی ڕزگارکردنی شارەکەیان لەدەستی چەتەکانی داعش کردەوە.


ئەمڕۆ لە شاری کۆبانێ-ی ڕۆژئاوای کوردستان بەبۆنەی ٥مین ساڵیادی ڕزگارکردنی کۆبانێ لەدەستی چەتەکانی داعش مەراسیمێک ئەنجامدرا.

خەڵکی شارەکە لەگۆڕەپانی شەهید عەگید کۆبوونەوە، کە ٥ساڵ پێش ئێستا لەم شەقامەدا لەنێوان شەڕڤانانی یەپەگەو یەپەژەو چەتەکانی داعش دا شەڕێکی سەخت ڕوویدابوو.

لەمەراسیمی پیرۆزباییەکەدا، کورد و عەرەب و نوێنەرانی پارتە سیاسیەکان و دامودەزگا کۆمەڵاتیەکان لە منبج و ناوچەکانی سەر بە گرێسپیشەوە بەشدارییان تێداکرد.

فەرید عەتێ، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی گشتی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتی باکورو ڕۆژهەڵاتی سوریا، یەکێک بوو لەو کەسانەی کە بەشداریی پیرۆزباییەکەی کرد، ئەمە جگە لە بەشداربوونی چەندین گروپی هونەری و میوزیک.