هەینی, 6 أبر 2018 – 08:43
ڕۆژنیوز ـ ڕۆزە محەمەد
هاوڵاتیانی شاری سلێمانی داوای بایکۆتکردنی کەلوپەلی تورکی دەکەن و ڕاشیدەگەیەنن بازرگانانی تورکیا ئەو پارەیە ده‌به‌نه‌وه و هه‌مووی ده‌ده‌ن به که‌لوپه‌لی جه‌نگی له دژی کورد بەکاری دەهێنن.
لە دوای هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆسەر عەفرینی ڕۆژئاوای کوردستان و داگیرکارییەکانی لە باشوری کوردستان، هاوڵاتیانی زیاتر توڕە کردوە و داوای بایکۆتکردنی دراما و کەلوپەلی تورکی دەکەن.
ڕه‌حمه عه‌لی، هاوڵاتیەکی شاری سلێمانی به ڕۆژنیوزی وت: پێویسته له‌سه‌ر هه‌موو تاکێکی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان له بچوکه‌وه تا گه‌وره تا به‌نرخترین شتی تورکی بایکۆت بکرێت بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه‌ش له ناو خۆماندا شتی خۆماڵی خۆمان هه‌بێت، ئابوری وڵاتی خۆمان به‌رز بکه‌ینه‌وه.
وتیشی: حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، ٧٥% پشتی به‌ستوه به شتومه‌کی تورکی ئه‌مه‌ش زیان به ئابوری وڵاتی خۆمان ده‌گه‌یه‌نێت، خۆمان خاوه‌ن بەرهەمێکی باشین، به‌ڵام به‌هۆی کاڵای تورکیه‌وه ژێرخانمان سفر بۆته‌وه، گه‌ر بێت‌و بایکۆتیان بکرێت کاڵای خۆمان فرۆشتنی زیاتر ده‌بێت و ژێرخانیش به‌رزده‌بێته‌وه.
هەروەها ئیبراهیم محه‌مه‌د، هاوڵاتیەکی دیکەی شاری سلێمانی، بهڕۆژنیوز، ده‌ڵێت: له لایه‌نی ئابوریه‌وه بێجگه له که‌لوپه‌لی تورکیا، که دێنه باشوری کوردستانه‌وه چه‌ندین کۆمپانیای تورکی لێره هه‌یه، که ساڵانه قازانجێکی زۆر ده‌که‌ن، ئه‌و داهاته‌ی تورکیا ساڵانه ده‌ستیان ده‌که‌وێت، ده‌یبه‌نه‌وه هه‌مووی ده‌ده‌ن به که‌لوپه‌لی جه‌نگی له دژی ئێمەدا بەکاری دەهێنن.
وتیشی: پێویسته هه‌موومان یه‌ک ده‌نگ بین بۆ بایکۆتکردنی کاڵا و که‌لوپه‌لی تورکی، پێویسته بازرگانانی کورد کە لەگەڵ تورکیا ئیشی بازرگانی ده‌که‌ن واز لە به‌رژه‌وه‌ندیه‌ی تایبه‌تی خۆیان بهینن و هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تیان لادروستببێت، که تورکیا چه‌نده دوژمنی سه‌رسه‌ختی کورده.
ک.ک