هاوڵاتیان بەڕێپێوان بەرەو قەندیل کەوتنە ڕێ

بەشێک لە هاوڵاتیانی باشوری کوردستان، وەک هەڵویستێک دژی داگیرکاریی دەوڵەتی تورک و هاوکارەکانی، بە ڕێپێوان ڕوویان لە قەندیل کرد، لە ڕێپێوانەکەدا خەڵک پۆستەرەکانی ئۆجاڵان و شەهید دیار-یان بەرزکردەوە و دروشمی "هەڤاڵ هەڵمەت نامرێ"یان وتەوە.


هاوڵاتیان لە شوێنە جیاجیاکانی باشوری کوردستانەوە بۆ بەبیرهێنانەوەی شەهید دیار غەریب و هەڤاڵانی ئەمڕۆ ڕوویان لە قەندیل کرد و بە ڕێپێوان گەیشتنە مەزارگەی شەهیدان لە بناری قەندیل.

لە ڕیزی پێشەوەی ڕێپێوانەکەدا پۆستەرەکانی گەورەی ئۆجاڵان و شەهید دیار-یان بەرزکردەوە و دروشمی "هەڤاڵ هەڵمەت نامرێ، شەهید نامرێ" و دروشمی دژی داگیرکار و هاوکارەکانیان وتەوە.

ژنان لە ڕیزی پیشەوەی ڕێپێوانەکەدا جێیان گرتبوو، هەروەها خۆشکی شەهید هەڵمەت لەگەڵ ژنان لە ڕیزی پێشەوە لە ڕێپێوانەکەدا ئامادە بوو.

دوای ئەوەی خەڵک گەیشتنە مەزارگەی شەهیدان، تاجە گوڵێنەیان لەسەر گۆڕی شەهید دیار غەریب-یان دانا.

مەراسیمەکە دوای وتنەوەی دروشم لەلایەن خەڵکەوە بە سرودی نەتەوەیی ئەی ڕەقیب دەستیپێکرد و بە خوێندنەوەی پەیامی خەڵکی باشور و دوای ئەوە ئێستا بە خوێندنەوەی پەیامی کۆنسەی سەرۆکایەتی کەجەکە لەلایەن هەڤاڵ حەسەن جودی بەردەوامە.

د.ع