هاوڵاتیان: دیار غەریب خوێندنگا و پێشەنگ بوو

هاوڵاتیانی شاری سلێمانی نمونەی دیار غەریب  و زەکی شەنگالی بەپێشەنگانی ناوکۆمەڵگا و ڕێگای ئازادی وێنا دەکەن و ڕایدەگەیەنن"بەئامانجگرتنی ئەو کەسایەتیانە لێدانە لەیەکێتی نەتەوەیی".


لەسەر هێرش و داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باشوری کوردستان و بەئامانج گرتنی کەسایەتیی و پێشەنگەکانی وەک شەهید دیار غەریب ئەندامی کۆنسەیسەرۆکایتی کەجەکە و زەکی شەنگالی ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە، هاوڵاتیانی شاری سلێمانی بۆ ڕۆژنیوز دەدوێن هەڵوێستی خۆیان دەخەنەڕوو.

ئەبوبەکر مەجید باس لەوە دەکات ''دیار غەریب لەڕوویڕێکخستنییەوە گەیشتبووە ئاستی بەقوتابخانە بوون، هێڵ و فەلسەفەکەی وایکردبوو بەردەوام دوژمن بیکاتە ئامانج".

دەشڵێت: کەسایەتی وەک شەهید دیارغەریب سەروەت و سامانێکی مێژووییە بۆ گەلی کورد، بۆیە لێدانی کەسانی پێشەنگ کاریگەری لەسەر شۆڕش و کۆمەڵگاش دەبێت.

هەروەها جەمال غەریب کە لەنزیکەوە ئاشنای دیار غەریب بووە، دەربارەی کەسایەتیی شەهید دەڵێت: هەڤاڵ دیار خۆشەویستی گەلەکەی بوو، هەوڵ و تێکۆشانی بۆ گەل و نیشتیمانی بوو نەک هەوڵی کەسی، پێویستە گەل بیربکاتەوە کێ لەگەڵ ئازارو مەینەتی خەڵک دایە؟ .

ئەو هاوڵاتییە ئەوە دەخاتەڕوو، کە پێشەنگەکانی کۆمەڵگا هەمیشە ئامانجی دوژمنن، بۆیە دەبێت خاوەنداری لەپێشەنگەکان بکرێت و دژی سیاسەتی قرکردن بوەسترێت .

زۆربەی پێکهاتەکانی شاری سلێمانی پێیان وایە کە کەسانێک بۆ پارە خیانەت دەکەن کەمینەیەکن لەناوکۆمەڵگاو زوو لەناودەچن ، بەڵام نمونەی کەسایەتی  دیارغەریب و زەکی شەنگالی هەمیشە زیندوون و سیمبوڵێکە کە گەل شانازیان پێوە دەکات.

س.ح