هاوڵاتیان سوپای تورک و ڕوسیایان بەردباران کرد

گەڕانی هێزەکانی تورکیا و ڕوسیا لە سەر سنوور، لەلایان هاوڵاتیانی گرکێ لەگێ-وە لە ڕۆژئاوای کوردستان بەردباران کرا.


ئەمڕۆ بە سەدان هاوڵاتی بە هاویشتنی بەرد، هێزەکانی تورکیا و ڕوسیایان شەرمەزار کرد.

وەک لە ڕۆژانی پێشوودا لە کۆبانێ ڕوویدابوو، ئەمڕۆ لە گرکێ لەگێ-ش گەڕانی هاوبەشی سوپای داگیرکەری تورک و ڕوسیا لەلایەن هاوڵاتیانەوە بەردباران و شەرمەزار کران.

س.ح