
هاوڵاتیان نازانن دار ببڕن یان چاوەڕوانى وەرگرتى نەوت بکەن
لە شارۆچکه‌ی سۆران، هاووڵاتیان له‌به‌ر دابه‌ش نه‌کردنی نه‌وت په‌نا بۆ بڕینی دار ده‌به‌ن بۆ وه‌رزی زستان، به‌ڵام بڕینی ئه‌م دارانه‌ش مه‌ترسی له‌سه‌ر ژینگه‌ی ناوچه‌که دروستدەکات.
لە شارۆچكەی سۆرانی سەر بە پارێزگای هەولێر، هاوڵاتیان ئاماده‌کاری بۆ وه‌رزی زستان ده‌که‌ن، پێویسته حکومه‌ت نه‌وت دابه‌ش بکات به‌ڵام تا ئێستا دابه‌شی نه‌کردووه، ئه‌مه‌ش وایکردووه هاوڵاتیان په‌نا ببه‌نه به‌ر برێنی دار، بڕینی داریش زیان به ژینگه‌ی ناوچه‌که ده‌گه‌یه‌نێت.
شێخە جرجیس، دانیشتووی گوندی جنێراوەیە لە شاروچكەی سۆران، بۆ ڕۆژنیوز وتی: "ساڵی ڕابردوو لە گوندی ئێمە هەموو ماڵێك زۆپای داری بەكارهێناوە ئەم ساڵیش بە هەمان شێوەیە،چونكە خەڵك متمانەی بە بەڵێنی بەرپرسان نییە، كە باسی دابەشكردنی نەوت دەكەن".
ناوبراو ئاماژەى بەوەشکرد، کە حکومەتى ناتوانێت ڕێ لەخەڵک بگرێت بۆ ئەوەى دار نەبڕێت و وتى:"بینیمان ساڵی ڕابردوو حكومەت زۆرجدی بوو لە ڕێگەگرتن لە بڕینی دار بەڵام سەركەوتوو نەبوون، چونكە نەوت لە زۆر شوێن هەردابەش نەكراوه و خەڵك ناچارە دار بەكاربهێنێت، بەڕای من باشترین ڕێگا بۆ وەستانی داربڕین دابەشكردنی بەشە نەوتی هاووڵاتیانە".
هەژار ماهیر، سەرۆكی ڕێكخراوی وار، بۆ پاراستنی ژینگە، قسەى بۆ ڕۆژنیوز کرد و وتى:"تەنیا لە سنوری قەزای چۆمان دەستكراوە بە دابەشكردنی نەوت، ئەم دابەشكردنەش زۆربەخاوی بەرێوەدەچێت، بۆیە ئەوەی تێبینیمان كردووە لە شارۆچکه‌ی سۆران هاووڵاتیان زۆر بەچڕی داردەبڕنەوە ئەمەش زەنگی كارەساتێكی تری ژینگەییە".
ئەو چالاکوانەى بوارى ژینگە هۆشداری دەدات و ده‌ڵێت: "ئەگەر لە ماوەیەكی نزیك نەوت بە هاووڵاتیان نەدەن، ناچارین پەنا بۆ فشارە مەدەنیەكان ببەین، ئێستاش لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان لە گفتوگۆداین بەمەبەستی خێراكردنی پرۆسەی دابەشكردنی نەوت، بۆ ئەوەى هاولاتیان ناچار نەبن دار ببڕن".
ئیحسان چەلەبی، بەرێوەبەری شارەدێی سیدەكان، سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته بە ڕۆژنیوزى وت:"بەداخەوە ماوەی چەند ڕۆژێكە بۆمان دەركەوتووە، كە خەڵكانێك بۆ مەبەستی بازرگانی دەستیان بە بڕینی داركردووه، بۆیە وەك شارەدێی سیدەكان دەستمان كردووە بە داخستنی ئەو ڕێگایانەی كەوا هاووڵاتیان بۆبڕینی دار ڕووی تێدەكەن".
ئیحسان چەلەبى، وتیشى:"تا ئێستا لە سنوری ئێمە دابەشكردنی نەوت دەستی پێنەكردووە، بەڵام لەگەڵ پارێزگای هەولێر هەوڵمانداوە بۆئەوەی بەزووترین كات دابەشكردنی نەوت دەست پێ بكات".
د.ع