هاوڵاتییەک بەناوی ‘مەتین ئادوگت’ کە نیشتەجێی کامپی پەنابەرانی مەخمور بوو، لەلایەن هێزەکانی ئاسیاشەوە دەستگیرکرابوو، لە زیندانی پەدەکە گیانی لەدەستدا.
لە ڕۆژی ١٧ی تەمموزی ٢٠١٩ـەوە گەمارۆ خراوەتەسەر کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی لە مەخمور، لەم ماوەیەشدا، لە ئەنجامی ڕێگرییەکانی ئاسایشی پەدەکە، ژمارەیەک لە هاوڵاتیانی کامپەکە دەستگیرکراون و هێشتاش ژمارەیەکیان لە زیندانەکان-دان.
هاوڵاتییەکی کامپی پەنابەرانی مەخمور بەناوی؛ “مەتین ئادوگت” تەمەن ٤٥ ساڵ، کە بۆ دابینکردنی بژێوی ژیانی خانەوادەکەی لە هەولێر کاری دەکرد، ڕۆژی ٧ی مانگی ١١ی ساڵی ڕابردوو لەلایەن ئاسایشی پەدەکەوە دەستگیرکرابوو و خرابوە زیندانەوە و ڕێگە نەدەدرا. کە خانەوادەکەی بیبینن، دوای دەستگیرکردنیشی هیچ زانیارییەکی لێی دەست نەدەکەوت.
دوێنێ پارێزەرەکەی مەتین داود، سەردانی ئاسایشی هەولێری کردبوو و لە چارەنووسی بریگرتەکەی پرسیبوو، لە وەڵامدا کاربەدەستانی ئاسایش وتبوویان، کە مەتین داود بەهۆی جەڵتەی دڵەوە گیانی لەدەستداوە.
جێگای ئاماژەیە، مەتین داود ساڵەکانی ٢٠٠٩ بۆ ٢٠١٢ سەرۆکی بەدەپەی ناوچەی ئەبەخی سەربە وان بوو، بەڵام دواتر بەهۆی فشار و زوڵم و زۆریی دەوڵەتی تورکەوە ناچار دەبێت لەگەڵ خانەوادەکەی بێتە باشووری کوردستان و لە کامپی پەنەبەرانی مەخمور نیشتەجێی دەبێت و بۆ دابینکردنی ژیانی، دەست بە کرێکاریی دەکات.
مەتین، باوکی پێنج منداڵ و گەریلایەکی شەهیدە، ئەگەری هەیە تەرمی ئەو هاوڵاتییە بەرەو باکووری کوردستان بەڕێبکرێت تا لە ناوچەی ئەبەخ بەخاسپێردرێت.
ب.ک