هاوڵاتییەک لەزێی گەورە خنکا

هاوڵاتییەکی دانیشتووی شارۆچکەی بەردەڕەش لە ئاوی زێی گەورە خنکا.


ئەمڕۆ، هاوڵاتییەکی دانیشتووی گوندی بەنێنانە-ی سەر بە شارۆچکەی بەردەڕەش لە پارێزگای دهۆک، لە ئاوی زێی گەورەدا خنکاوە.

هاوڵاتییەکە ناوی عیمران کەریم محەمەد بووە و لەدوای دۆزینەوەی تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادوەریی دهۆک کراوە.

دوێنێش لە شارۆچکەی خەبات-ی سەر بە پارێزگای هەولێر، دوو منداڵ کە تەمەنیان لەنێوان ٨ بۆ ١٠ ساڵان بوون، لە پرۆژەی ئاوی شارۆچکەکە خنکان.

بەگوێرەی ئاماری بەرگریی شارستانی لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان، کە ڕۆژنیوز بەتایبەت وەریگرتووە، لەسەرەتای ئەمساڵەوە تاوەکو ئێستا ٦٦ کەس لەئاودا خنکاون.

ساڵانە بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما و نەبوونی کارەبای پێویست، هاوڵاتییان ڕوودەکەنە سەر دەریاچە و گۆم و ڕووبارەکان بۆ مەلەکردن و بەهۆیەوە چەندین هاوڵاتی گیانیان لەدەستدەدەن.

ب.ل