بەهۆی شەڕە تەقە لەنێوان دوو بنەماڵەدا، لە بەرزاییەکانى بانى مەقان لە سنوورى چەمچەماڵ گەنجێک کوژرا، کە هیچ پەیوەندییەکى بەکێشەکەوە نەبووه.
شەوی ڕابردوو، لە بەرزاییەکانی بانی مەقان لە سنووری شارۆچکەی چەمچەماڵی سەر بە پارێزگای سلێمانی، شەڕەتەقە لەنێوان دوو بنەماڵەدا ڕوویدا و لە ئەنجامدا هاوڵاتییەک بەناوی (جومعە عەلی)، کوژرا.
یەکێک لە کەسوکارى هاوڵاتیە کوژراوەکە بە ڕۆژنیوزى راگەیاند: کوڕەکەمان پاسەوانی کۆمپانیای ئاسیاسێڵە، چوار منداڵى هەیە و هیچ پەیونەدی بەشەڕەکەوە نەبووە.
بە مەبەستى دەستخستنى زانیارى زیاتر لەبارەى چۆنیەتى ڕووداوەکەوە، ئاژانسى ڕۆژنیوز چەند جارێک پەیوەندیی کرد بە ڕەمەک ڕەمەزان، قائیمقامی شارۆچکەى چەمچەماڵ، بەڵام پەیوەندییەکە بەردەست نەبوو.
ئ.م