هاوڵاتیەکی تەمەن ٣٣ ساڵ بە گوللـە خۆی کوشت

لە سنوری شارۆچکەی کەلار هاوڵاتییەکی تەمەن ٣٣ ساڵ بە گوللـە خۆی کوشت.


ئەمڕۆ لە گەڕەکی ئاسودەی شارەدێی ڕزگاری سەر بە شارۆچکەی کەلار، هاوڵاتییەکی تەمەن ٣٣ ساڵ لە ماڵەکەی خۆیدا بەدەمانچە خۆی کوشت.

لەو بارەیەوە عەلی جەمال قدووری، بەرپرسی ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان، لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاشکرایکرد ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە ناوی (هێمن جەبار محەمەد)ەو لەدایکبووی ساڵی ١٩٨٦ە و بەوتەی کەسوکارەکەی بە هۆکارێکی نادیار بە دەمانچە گوللـەی بەخۆیەوەناوە و کۆتایی بەژیانی خۆیهێناوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە کە تەرمەکەی ڕەوانەی پزشکی دادوەری شارۆچکەی کەلار کراوە و لە لایەن بنکەی پۆلیسی شارەدێی ڕزگارییەوە لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بەردەوامە.

ک.س