هەپەگە ڕایگەیاند، له‌چالاكییه‌كى گه‌ریلاكاندا لە ناوچەکانى زاپ و مەتینا نۆ داگیرکەر سزادران و فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانیش تێکشکێندراوە، ئەوەشی خستووەتەڕوو، دەوڵەتى داگیرکەرى تورک ٢١ جار چەکى کیمایی لە دژى سەنگەرەکانی گەریلا بەکارهێناوە.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هێزەکانى پاراستنى گەل-هه‌په‌گه له‌باره‌ی شه‌ڕ له هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مەدیا ڕاگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە: له چالاكی گەریلاکانمان له تونێله‌كانی شه‌ڕ، نۆ داگیركه‌ر سزادران، سێ داگیركه‌ریش برینداربوون و فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانیش تێکشکێندراوە.
ئاماژەیان بەوەشکردووە: سوپای دەوڵەتى داگیركه‌رى تورک ٢١ جار به چه‌كی كیمیایی و ته‌قه‌مه‌نی، ١٨ جاریش به فڕۆكه‌ی جەنگىی و ١٢ جاریش به هێلیكۆپته‌ر هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مەدیای بۆردوومان كردووە.
هەپەگە لەبارەى چالاکییەکانی گەریلاوە ڕایگەیاندووە؛
له هه‌رێمی مه‌تینا:
لە ڕۆژى ١١ ى ئەم مانگە له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی جودی به نیشانشكێن داگیركه‌رێك سزادرا.
لە رۆژى ١١ ى مانگەداهێلیۆکۆپتەرەکانى دژوژمن پێکران ، كه ویستیان هێزه‌كانیان له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی جودی دابه‌زێنن.
١١لە ڕۆژى مانگدا له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی هه‌كاری، له دژی داگیركه‌ران، كه ویستیان به ته‌قه‌مه‌نی تونێله‌كانی شه‌ڕی شاخی شه‌هید زه‌مانی بۆردومان بكه‌ن، به شێوازی نیشانشكێن چالاكی ئه‌نجامدرا.
له هه‌رێمی زاپ:
سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژى ١١ی ئەم مانگە لە گۆڕه‌پانی به‌رخودانی چیاڕه‌ش گورزی گه‌وره له داگیركه‌ران وه‌شێنرا، كه هه‌وڵیاندا به‌ره‌و دۆڵی شیڤ به‌ره‌وپێش بچن و له‌وێ شه‌ڕێكی دژوار روویدا و لانیكه‌م سێ داگیركه‌ر سزادران، داگیركه‌رێكیش برینداربوو، درۆنێكیش له‌ناوبرا.
لە رۆژى ١١ ى ئەم مانگەشدا له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی كاركه‌ر، هێزه‌كانمان هێلیكۆپته‌ره‌كانى دوژمنیان ناچارکرد له ناوچه‌كه بڕۆن.
لە ڕۆژى ١١ ى ئەم مانگەشدا له دژی داگیركه‌ران، كه ده‌یانویست له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی كاركه‌ر به‌ره‌وپێش بچن، لەرێگەى چالاکى تەقاندنەوە ئه‌نجامدرا و بەهۆیەوە چوار داگیركه‌ر سزادران، دوو داگیركه‌ریش برینداربوون، ئه‌وانه‌ی رزگاریان بوو له ترس و دڵه‌ڕاوكێدا به گۆڕه‌پانه‌كه‌دا بڵاوبوونه‌وه و له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و داگیركه‌رانه‌ی به گۆڕه‌پانه‌كه‌دا بڵاوبوونه‌وه چالاکى تەقینەوەیان لە دژ ئەنجامدرا و داگیركه‌رێك سزادرا.
هێرشه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر به چه‌كی كیمیایی و ته‌قه‌مه‌نی:
١١ی حوزه‌یران له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی هه‌كاری ١١ جار به ته‌قه‌مه‌نی تونێله‌كانی شه‌ڕی شاخی شه‌هید زه‌مانی و شاخی شه‌هید عاكیف بۆردومان كران.
١١ی حوزه‌یران له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شه‌هید شاهین ١٠ جار به چه‌كی كیمیایی تونێله‌كانی شه‌ڕی شه‌هید هه‌ورێ بۆردومان كران.
هێرشه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر به كاتیوشا، هه‌لیكۆپته‌ری هێرشبه‌ر و فڕۆكه‌ی شه‌ڕ:
١١ی حوزه‌یران گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانی چه‌مچۆ، سیدا، شاخی ئامێدی، شاخی جودی، شاخی هه‌كاری و وه‌رخه‌لێ له‌لایه‌ن قه‌ره‌قۆڵه‌كانی سه‌ر سنووره‌وه به كاتوشا بۆردومان كران.
١١و ١٢ی حوزه‌یران گونده‌كانی شی و گوزه‌ی هه‌رێمی گاره، گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی ئامێدی، ساجا، سیدا، چه‌مچۆ، شاخی ئۆرتێ، شاخی جودی و وه‌رخه‌لێ ١٨ جار به فڕۆكه‌ی شه‌ڕ بۆردومان كران.
١١ی حوزه‌یران گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی ئێف ئێم، شاخی جودی و كوڕه‌ژارۆ به هه‌لیكۆپته‌ری هێرشبه‌ر ١٢ جار بۆردومان كران”.
ئ.م