شەممە, 30 ماي 2020 – 14:23 ڕۆژنیوز ـ هەولێر
ئه‌مڕۆ له نزیك شه‌قامی كۆڕنیش له شاری هه‌ولێر له به‌رامبه‌ر گه‌ڕه‌كی چاو‌دێر سیتی، ته‌رمی پیاوێك دۆزرایه‌وه.
دەربارەی ڕووداوەکە پەیامنێری ڕۆژنیوز، بەوتەی خەڵکی گه‌ڕه‌كی چاو‌دێر سیتی، کاتژمێر ١١ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، تەرمەکەیان لەناوچاڵێکدا لە ته‌نیش شه‌قامی كۆڕنیش بینوە كه ئاسه‌واری گوللـه به جه‌ستیه‌وه دیار بووه، دواترهێزەئەمنییەکانیان ئاگادار کردوەتەوە لە ڕووداوەکە و دوای گەیشتنی هێزه ئه‌منییه‌كان ته‌رمه‌كەیان هه‌ڵگرتوه‌ته‌وه و لێكۆڵینه‌وه له ڕووداوه‌كه ده‌ستیپێكردوه .
لەو بارەیەوە ڕائید هۆگر عزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند، ئاگاداری ڕووداوەکە نییە و هیچ زانیارییەکیشی لەسەر نییە.
ئەوەش لە کاتێکدایە لەماوەی چەند مانگی ڕابردوودا لەهەمان شوێن تەرمی کارمەندێکی وێستگەی بەنزینخانە کە تەمەنی ٢٣ ساڵان بووە لەهەمان شوێن فڕێدراوە.
ک.س