شەممە, 2 يون 2018 – 19:30 ڕۆژنیوز ـ ناوه‌ندى هه‌واڵه‌کان
ئه‌مڕۆ وته‌بێژى کۆمه‌ڵى ئیسلامى کوردستان هه‌ڵوێستى فه‌رمى حزبه‌که‌ى به‌رامبه‌ر هێرش و داگیرکارییه‌کانى ده‌وڵه‌تى تورک بۆ سه‌ر باشورى کوردستان ڕاگه‌یاند.
ڕێبوار حه‌مه‌د، وته‌بێژی کۆمه‌ڵی ئیسلامی کوردستان ڕایگه‌یاند: “کۆمه‌ڵی ئیسلامی دژی به‌زاندنی سیاده و شکۆی خاکی هه‌رێم و عێراقه و باوه‌ڕیشی وایه ئه‌و حکومڕانییهى له دوای هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی ١٢ی ئایار دێته پێشه‌وه، زیاتر ئه‌جێندای هه‌رێمیی و ده‌ره‌کییه نه‌ک ئه‌جێندا و به‌رنامه‌ی خۆماڵیی، که ئه‌وه‌ش بێ باکی و بێ ده‌سه‌ڵاتی ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم و عێراق ده‌سه‌لمێنێت”.
وتیشى: کۆمه‌ڵی ئیسلامی باوه‌ڕی وایه هاتنی هێزه‌کانی تورکیا و ده‌ستێوه‌ردانه ده‌ره‌کییه‌کان بۆ ناوخۆی هه‌رێم و عێراق، به‌هۆی خه‌منه‌خۆریی و بێ باکی دهسهڵاتدارانهوهیه، که زیان به ئاشتی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌گه‌یه‌نێت و باجه‌که‌شی هاوڵاتیان ده‌یده‌ن.
ک.ک