هونەرمەندێکی ڕۆژئاوای کوردستان گیانی لەدەستدا

سەعید یوسف هونەرمەندی بەناوبانگی ڕۆژئاوای کوردستان کۆچی دوایکرد.


هونەرمەندی گۆرانیبێژی بەناوبانگی کوردی خەڵکی قامشلۆی ڕۆژئاوای کوردستان، لە نەخۆشخانەیەکی تایبەت لە ناوچەی زەیتین بورنوی ئیستنبوڵ کۆچی دوایکرد.

بەپێی ئەو زانیاررییانەی لە خانەوادەی یوسفەوە گەیشتووەنەتە دەستمان، هونەرمەند سەعید یوسف بە هۆی شەڕی ناوخۆی سوریاوە خاکەکەی بەجێهێشت و بەر لە سێ مانگ بە هۆی نەخۆشی شێرپەنجە براوەتە ئیستەنبوڵ.

ئەسەد داش زاوای هونەرمەند سەعید یوسف لەنەخۆشخانە وتی: تەرمی هونەرمەند دەگەڕێندرێتەوە بۆ قامشلۆ، بەڵام بارودۆخ لەبار نییە بۆ ئەوەی تەرمەکە بگوازرێتەوە سەر زیدی خۆی.

وتیشی: پێویستە تەرمی هونەرمەند سەعید یوسف بگەڕێندرێتەوە بۆ قامشلۆ و بۆ ئەو مەبستەش دەبێت ڕێوشوێنی پێویست بگرێتە بەر.

د.ع