هونەرمەند و پێشمەرگە لە قەندیل پەیامیان دا

پێشمەرگە دێرینەکان و هونەرمەندان لە دوای گەیشتنیان بە قەندیل پشتگیریی خۆیان لە (گەنجانی قەڵغانی زیندوو بۆ قەندیل) دەربڕی و ڕایانگەیاند کە بەرگری لە قەندیل دەکەین.


ئەمڕۆ، کاتژمێر ٨:٠٠ شاندێک لە شاری سلێمانییەوە بۆ پشتگیریی لە چالاکیی قەڵغانی زیندوو، کە لەلایەن گەنجانەوە ئەنجام دەدرێت، بەرەو قەندیل بەڕێکەوتن و پاش نیوەڕۆ گەیشتنە چادرەگەی گەنجان لە بناری قەندیل.

شاندەکە، کە پێکهاتبوون لە تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان و بەرەی دیموکراسیی گەل و ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان و گروپی چاند و هونەر، هونەرمەند، پێشمەرگە، سیاسەتمەدار و چین و توێژی جیاواز، ئاڵای تەڤگەری ئازادیی، ڕژاک، بەرەی دیموکراسیی گەل و هەرێمی کوردستانیان هەڵگرتبوو، هەروەها پانکارتی "نا بۆ داگیرکاریی خاکی کوردستان" و"بەڕۆحی تێکۆشانیی بەرامبەری داگیرکەریی و کۆیلایەتیی سەرکەوین".

لە دوای گەیشتنیان بە قەندیل، حیکمەت عەبدوڵا لەسەر ناوی پیشمەرگە دێریینەکان و جاسمی ساز لەسەر ناوی هونەرمەندان و کارا محەمەد لەسەر ناوی چاند و هونەر پشتگیریی خۆیان بۆ گەریلا دەربڕی و ڕایانگەیاند بەهەموو شێوەیەک بەرگریی لە قەندیل دەکەین.

لە بەرامبەردا، هێدی ڕەمەزان، لەسەر ناوی چالاکوانانی قەڵغانی زیندوو بە گەرمیی بەخێرهاتنی شاندەکەی کرد و دەستخۆشیی ئەو پشتیوانییەی لێکردن.

جێگای باسە، ئێوارەی هەینی ٨-٦-٢٠١٨، بە مەبەستی ناڕەزایی دەربڕین دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک، هاوڵاتیانی باشوری کوردستان بە پێشەنگایەتی گەنجانی وڵاتپارێز و ژنانی گەنجی تێکۆشەر ڕوویان لە قەندیل کرد و چالاکیی قەڵغانی زیندوویان دەستپێکرد، ڕۆژانەش هاوڵاتیان سەردانیان دەکەن و پشتیوانیی خۆیاان بۆ ڕادەگەیەنن.

حیکمەت عەبدوڵا

جاسمی ساز

کارا محەمەد

 

ش.ف/ت