KURDÎ
العربية
TÜRKÇE
ئەرشیف
یه‌ك شه‌ممه‌, ئاب 7, 2022
  •  
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • كۆی بابەتەكان
بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە
  •  
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • كۆی بابەتەكان
بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە

هۆشداریی دەدرێت.. ئەو هێزەی هاوکاریی تورکیا بکات دەبێتە قوربانیی

  ڕۆژنیوز
26/06/2022 - 8:11:28 am
لەناو كوردستان
0 0
A A
FacebookTwitterEmailTelegramWhatsappPinterest

ڕۆژنیوز-سۆران

هاوڵاتیانی سۆران، ڕایدەگەیەنن، بەشێك لەلایەنە سیاسییە دەسەڵاتدارەكانی هەرێمی كوردستان پەنایان بردووەتە بەر دوژمنێكی وەك توركیا، ئەوەش تەنیا لەپێناو مانەوەی خۆیان لەسەر كورسیی دەسەڵات و دەڵێن: هەر لایەنێك و هاوكاریی توركیا و بەرگریی لە سیاسەتەكانی بكات، لە داهاتوودا خۆی دەبێتە قوربانی

دوای هێرش و لەشكركێشی دەوڵەتی تورك لە ناوەڕاستی مانگی نیسانی ئەمساڵدا، بەشداریی و ڕەنگدانەوەی هێزەكانی پەدەكە لەو هێرشانەی دەكرێنە سەر ناوچەكانی ئاڤاشین و مەتینا، نیگەرانی و كاردانەوەی خەڵكی كوردستانی بەدوای خۆیدا هێنا.

نیاز باڵەكی، چالاكوانی سیایسی لەسۆران بە ڕۆژنیوزی وت:، زۆرجار شێوازێك لەسیاسەت پەیڕەو دەكرێت، كە سیاسیەكانی كورد تێی دەكەون و لێی بێ ئاگان، ئەویش ئەوەیە كە دەسەڵاتداران و هێزە سیاسییەكان پەنا دەبەنە بەر دووژمن بۆمانەوەی خۆیان لەسەر كورسیی دەسەڵات، بەڵام هەركاتێک ئەو دووژمنە سەرکەوت، ئەوكاتە دەبێتە دووژمنی ڕاستەقینەی ئەو هێزەش كە وەك دۆست پشتی پێ دەبەستێت و كۆتایی بەو حزبەش دەهێنێ.

نیاز باڵەكی

ئەو چالاكوانە هیوادارە كورد لەهەرچوار لای كوردستان بەیەكەوەبن و هاوكاریی یەكتریی بكەن و وتی: چونكە هەركاتێك دوژمنانی كورد فرسەتیان بۆ ڕەخسا كۆتایی بەهەموو كورد دەهێنن، توركیا بە ئاشكرا و بێ پەردە دەڵێت هێزێك هەیە لەناو كورد، كە هاوكارییمان دەكات بۆ هێرشكردنە سەر خاكی كوردستان، ئەوانەی خۆیان بەدۆستی تورك دادەنێن با ئەوە بزانن، كە لەداهاتوودا بەخراپ بەسەریاندا دەشكێتەوە و زیان بەخۆشیان دەگەیەنێت.

جومعە مستەفا، گەنجێكی دانیشتووی سۆرانە و دەڵێت: توركیا مەبەستی فراوانكردنی سنووری جوگرافیای خۆیەتی، خاكی ئێمەش بە پیت و فەڕە و توركیا چاوی تێبڕیوە، چونكە بۆی گرنگە و دەیەوێت دەستی بگاتە خێر و بێری ئەو سامانە سروشتییەی، كە لە خاكی كوردستاندا هەیە، بە پاساوی بوونی پەكەكە دەیەوێت بگاتەوە سنوورەكانی سەردەمی قەڵەمڕەویی دەوڵەتی عوسمانی.

جومعە مستەفا

ئەو گەنجەی سۆران وتیشی: هەندێك لایەنی سیاسی هەن مەبەستیان نیشتیمان پەروەری نییە، تەنیا دەیانەوێت خۆیان لەدەسەڵاتدا بمێننەوە، بۆمانەوەی خۆشیان هەموو شتێك دەكەن و دەست لەگەڵ دوژمنانیش تێكەڵ دەكەن و خیانەت و سیخوڕیی بەسەر براكانیان لەپارچەكانی تری كوردستانەوە دەكەن، هەركەسێك لێرە بەرگریی لە سیاسەتەكانی دەوڵەتی تورك بكات لە داهاتوودا خۆی دەبیتە قوربانی، بەڵام ئێستا خەڵك قوربانییە نەك ئەو هێزە سیاسییەی دۆست و هاوكاری دەوڵەتی توركە.

س.س

دواتر

وەستایەكی چاككردنەوەی ئۆتۆمبێل: بەهۆی بەنزینەوە ڕۆژانە فیتپەمپی ١٥ ئۆتۆمبێل دەگۆڕم

پێشتر

ئاو.. ئەو چەکە سروشتییەی تورکیا دژی عێراق بەکاریدەهێنێت

بابەتی پەیوەندیدار

پەیەدە دوای هێرشەکەی ئەمڕۆی کۆبانێ هۆشداری دەدات

پەیەدە داوای داخستنی ئاسمانی سوریا بەڕووی تورکیادا دەکات

7 ئاب 2022
هێزەکانی گەریلا لە وەرخەلێ ٧ داگیرکەریان سزادا

 هەپەگە کوژرانی ٣٩ داگیرکەری دیکەی ڕاگەیاند

7 ئاب 2022

نوسینگەی یاسایی سەدە لەبارەی گۆشەگیری ئیمڕاڵی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

لە ڕووداوێکى هاتوچۆدا لە هەولێر دوو کەس گیانیان لەدەستدا

هەدەپە هاوپەیمانێتیی لەگەڵ پارتەکانی باکووری کوردستان ڕادەگەیەنێت

نۆ بەکارهێنەرى ماددەى هۆشبەر لە گەرمیان سزا دران

پێشتر
ئاو.. ئەو چەکە سروشتییەی تورکیا دژی عێراق بەکاریدەهێنێت

ئاو.. ئەو چەکە سروشتییەی تورکیا دژی عێراق بەکاریدەهێنێت

زۆرترین خوێندراو

ڤیدیۆی چالاکییەکی گەریلا دژی بنکەیەکی میتی تورک لە سیرێ بڵاوکرایەوە

ڤیدیۆی چالاکییەکی گەریلا دژی بنکەیەکی میتی تورک لە سیرێ بڵاوکرایەوە

6 ئاب 2022

یەکەی تۆڵەسەندنەوەی شەهید بەدران گوندی کەرەمۆ ڕایگەیاند، چالاکییان بە چەکی قورس لە دژی بنکەیەکی میتی تورک لە ناوچەی سیرێ-ی نزیک...

هەپەگە شەهیدبوونی سێ گەریلای لە زاپ ڕاگەیاند

هەپەگە شەهیدبوونی سێ گەریلای لە زاپ ڕاگەیاند

7 ئاب 2022

هەپەگە شەهیدبوونی سێ گەریلای لە ناوچەی زاپ ڕاگەیاند، کە لە ڕووبەڕووبوونەوەی سوپای تورکی داگیرکەردا شەهیدبوون، دەشڵێت: بەڵێنی خۆمان دووبارە دەکەینەوە...

قەسەدە وردەکاریی بۆردوومانەکەی دوێنێی دەوڵەتی تورکی لە قامیشلۆ بڵاوکردەوە

قەسەدە وردەکاریی بۆردوومانەکەی دوێنێی دەوڵەتی تورکی لە قامیشلۆ بڵاوکردەوە

7 ئاب 2022

قەسەدە ڕاگەیەنراوێكی لەبارەی هێرشی فڕۆكەكانی دەوڵەتی داگیركەری تورك بۆ سەر شاری قامیشلۆی ڕۆژئاوای كوردستان بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، لە ئەنجامی هێرشەکەدا...

 ئۆتۆمبێلیک لە قامیشلۆ بۆردوومان کرا

 ئۆتۆمبێلیک لە قامیشلۆ بۆردوومان کرا

6 ئاب 2022

لە شاری قامیشلۆی ڕۆژئاوای کوردستان  ئۆتۆمبێلێک بۆردوومان کرا، بەو هۆیەوە تەقییەوە و شەهید و برینداری لیکەوتەوە. لە گەڕەکی سەناعەی شاری...

لە چەند ناوچەیەکی سلێمانی خۆپیشاندان ئەنجامدرا

لە چەند ناوچەیەکی سلێمانی خۆپیشاندان ئەنجامدرا

6 ئاب 2022

هەرچەندە جوڵانەوەی نەوەی نوێ بانگەوازی خۆپیشاندانی لە سەرجەم شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان کرد، لە چەند شوێنێک خۆپیشاندان ئەنجامدرا و...

دووانیان منداڵن.. چوار کەس لە هێرشەکەی توركیا بۆ سەر قامیشلۆ شەهیدبوون

دووانیان منداڵن.. چوار کەس لە هێرشەکەی توركیا بۆ سەر قامیشلۆ شەهیدبوون

6 ئاب 2022

هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ وردەکاریی بۆردوومانەکەی شاری قامیشلۆیان ئاشکراکرد و ڕایانگەیاند، دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان ئۆتۆمبێلێکیان بۆردوومان کردووە...

  • ئێمە کێین؟
  • پەیوەندیکردن

ماڵپەر | هەموو مافێک بۆ ڕۆژنیوز پارێزراوە

بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • كۆی بابەتەكان
  • KURDÎ
  • العربية
  • TIRKÎ

ماڵپەر | هەموو مافێک بۆ ڕۆژنیوز پارێزراوە

Hûn dîsa bixêrhatin!

Têketina hesabê

Min paroleya xwe jibîr kir

Paroleya xwe binivîsin.

Please enter your username or email address to reset your password.

Têketin

Lîsteyeke nû veke