یەكشەممە, 8 أبر 2018 – 18:29
ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان
ڕێكخراوی چاودێریی مافه‌كانی مرۆڤ-هیومان ڕایتس وۆچ ڕایگه‌یاند، كه چه‌ته‌كانی سه‌ر به توركیا عه‌فرین تاڵان ده‌كه‌ن و خانووی هاوڵاتیان تێکدەدەن.
ئەمڕۆ، لاما فه‌قیه، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوەڕاست له ڕێكخراوی چاودێریی مافه‌كانی مرۆڤ-هیومان ڕایتس وۆچ، ڕاپۆرتێکی لەسەر دۆخی عەفرین و ئاوارەکانی ئەو کانتۆنەی ڕۆژئاوای کوردستان بڵاوکردەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، كه هێزه‌كانی ڕژێمی سوریا ڕێگا ناده‌ن بە ئاوارەکانی عه‌فرین، کە بچنه ئه‌و ناوچانە له‌ژێر كۆنتڕۆڵی ڕژێمدان.
به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوەڕاست له هیومان ڕایتس وۆچ، داوای له هێزه‌كانی توركیا كرد، کە كۆتایی بێنن به تاڵانكردن و هه‌ڵوه‌شاندنی عه‌فرین.
به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی چاودێریی مافه‌كانی مرۆڤ كه زانیاری له سه‌رچاوه‌كانی هه‌رێمه‌كه وه‌رگرتووه، عه‌فرینییه‌كان كه به‌شێكیان له چه‌ند گوندێكی ژێر كۆنتڕۆڵی ده‌وڵه‌تی توركیادان و به‌شێكیشیان له ناوچه‌كانی ژێر كۆنتڕۆڵی ڕژێمی سووریادان، كێشه‌ی نه‌بوونی خواردن و خواردنه‌وه‌یان هه‌یه.
به‌شێكی ڕاپۆرته‌كه‌ی ڕێكخراوی هیومان ڕایتس وۆچ بۆ لێدوانی هاوڵاتیانی عه‌فرین ته‌رخان كراوه، عه‌فرینییه‌كان ده‌ڵێن: چه‌ته‌كانی جه‌یش ئه‌لشه‌رقیه و لیوا ئه‌لفه‌تح به‌به‌رچاوی ئه‌وانه‌وه ماڵه‌كانیان تاڵان كردوون.
ڕێكخراوه‌كه تاڵانکاریی بە تاوانی جه‌نگ لەقەڵەمداوە و جەختی کردووەتەوە، کە پێویسته فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كان ڕێگریی بکەن لە پێشێلکردنی بنەماکانی جەنگ.
ب.ل