سێشەممە, 7 أبر 2020 – 23:17 ڕۆژنیوز ـ گەرمیان
ئەمشەو لە سنووری گوندی کوڵەجۆی سەر بەشارەدێی کوکسی سەر بەشارۆچکەی کفری لە سنوری ئیدارەی گەرمیان، دوو پێشمەرگە شەهید بوون ئاڵۆزیی بەردەوامە.
ئارام نوری فەرماندە لە لیوای پێنج’ی شارەزوور لە گوندی کوڵەجۆ’وە بە ڕۆژنیوزی وت:”خاڵێکی سەربازیمان لەناو ماڵەکانی گوندی کوڵەجۆ هەیە و چەتەکانی داعش سەرەتا بەهاوەن لە خاڵەکەیان داوە و دواتر بەتەقە هێرشیان کردووەتە سەری و دوو پێشمەرگە بە ناوی ئیسماعیل و سورکێو شەهید بوون”.
وتیشی: تا ئێستا شەڕەکە دوور بە دوور بەردەوامی هەیە.
س.ح