هێرشی دەوڵەتی تورک لە سەرێکانی بەردەوامە

سوپای دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی بەردەوامن لە تۆپبارانکردنی سەرێکانی، داگیرکەر ئەو دیوارانە هەڵدەگرێت، کە پیشتر لەسەر سنوور داینابوون.


بەگوێرەی ئاژانسی هاوار، سوپای دەوڵەتی تورکی داگیرکەر جارێکی دیکە دەستی کردووەتەوە بە تۆپبارانکردنی ناوچەی سەرێکانی کانتۆنی حەسەکە لە هەرێمی جزیرە.

سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی بۆ ئەوەی لەڕێگای زەمینییەوە بچنە ناوچەکە، لەبەرامبەر گوندی تل حەلەف لە ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵاتی سەرێکانی، ئەو دیاوارانە هەڵدەگرن، کە پێشتر خۆیان لەو سنوورە دایاننابوو.

 

ش.ف