هێزەکانی قەسەدە هێرشەکەی دەوڵەتی تورک و چەتەکانیان بۆ سەر عەین عیسا تێکشکاند و ژمارەیەک چەتەی سەر بە دەوڵەتی تورکیش کوژران، بەهۆی تۆپبارانی سوپای تورکیشەوە دوو هاوڵاتی مەدەنیی شەهیدبوون.
بەیانی ئەمڕۆ سوپای تورک و چەتەکانی گوندەکانی جەهبەل، مشێرفێ، مەلەک عەین عیسا، کامپی عەین عیسا و ڕێگای ئێم٤-یان تۆپباران کرد.
شەڕڤانانی قەسەدە وەڵامی هێرشەکەی سوپای تورکیان دایەوە و بەهۆیەوە دوو چەتەی سەر بە تورک کوژران و تەرمەکانیشیان کەوتە دەست شەڕڤانان.
بەهۆی تۆپبارانەکانی سوپای تورک و چەتەکانیشییەوە دوو هاوڵاتی مەدەنیی لە گوندی جەهبە شەهیدبوون و لە گوندی مشێرفێ-یش دوو هاوڵاتی برینداربوون.
بەگوێرەی ئاژانسی هاوار نیوز، تائێستاش شەڕ و پێکدادان لەنێوان شەڕڤانانی قەسەدە و سوپای تورک و چەتەکانی بەردەوامە.
ب.ل