هێرشی سەر ڕێگای M4 تێکشکێندرا

هێرشی سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی بۆسەر ڕێگای نێودەوڵەتی M4 لەلایەن شەڕڤانانەوە تێکشکێندرا.


شەوی ڕابردوو سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی هێرشیان کردە سەر ڕێگای نێودەوڵەتیM4 بە مەبەستی ئەوەی کۆنترۆڵی بکەن، بەڵام لەلایەن شەڕڤانانی قەسەدەوە وەڵامی هێرشەکەیان درایەوە.

هێرشەکە لە هێڵی دبس لە ناوچەی عەین عیسا و گوندەکانی دەوروبەرییەوە ئەنجامدرا، بەڵام بە وەڵامی شەڕڤانانی قەسەدە هێرشەکە تێکشکێندرا.

لە وەڵامدانەوەی شەڕڤاناندا، چەندین چەتە کوژراون و برینداربوون، بەڵام ژمارەیان ڕوون نەبووەتەوە.

ش.ف