هێرشێکی چەتەکانی داعش لە بەرەی باخۆز تێکشکێندرا

شەڕڤانانی یەپەژە و یەپەگە لە بەرەی باخۆزی سەربە دێرەزۆر هێرشێکی چەتەکانی داعشیان تێکشکاند.


پێشڕەوییەکانی شەڕڤانانی قەسەدە، یەپەگە و یەپەژە لە کۆتا قۆناغی ئۆپەراسیۆنی گەردەلوولی جزیرە بۆ ڕزگارکردنی ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی فورات بەردەوامە، لەو چوارچێوەیەدا لە ئەنجامی شەڕێکی سەختدا لە بەرەی باخۆز هێرشێکی چەتەکان تێکشکێندرا.

چەتەکانی داعش بەرەبەیانیی ئەمڕۆ هەوڵیان دا بە ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو هێرش بکەنە سەر پێگەی شەڕڤانان لە بەرەی باخۆز، شەڕڤانان ئەو هێرشەیان پوچەڵ کردەوە و ئۆتۆمبێلەکەیان تێکشکاند.

ناوەندی ڕاگەیاندنی یەکینەکانی پاراستنی ژنان- یەپەژە، ڤیدیۆی شەڕ لە بەرەی باخۆزی بڵاوکردووەتەوە.

ش.ف