هێرش کرایە سەر پۆلیسی گوڵاڵە

لە سنوور شارەدێی گوڵاڵە، هێرشکرایە سەر هێزەکانی پۆلیس، تائێستا هیچ زانیارییەک لەسەر زیانەکانی ئەو هێرشە نەزاندراوە.


ئەمشەو، لەگەڕەکی تەجنید، لەناو شارەدێی گوڵاڵەی سەر بە شارۆچکەی خانەقین، ژمارەیەک گوله هاوەن ئاراستەی بنکەیەکی پۆلیس کرا.

عەمید کەمال مەحمود، فەرماندەیی لیوای پێنجی هێزی پێشمەرگە، بۆ ڕۆژنیوز وتی: لە گوندی مەرجانە کە دەکەوێتە نێوان هەردوو شارەدێی گۆڵاڵە و سەعدیەوە، دوو گولە هاوەن ئاراستەی بنکەیەکی پۆلیسی خۆجێی شارۆچکەکە کراوە و دواتر بە قەناس تەقە لە بنکەکە کراوە، ڕووبەڕووبونەوە بۆ ماوەیەکی کەم بەردەوامبووە و دواتر دۆخەکە ئارامبووەتەوە.

د.ع