هێزێکی نوێی پێشمەرگە لە بناری قەندیل جێگیر دەکرێت

هێزێكی نوێی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ له‌ بناری قه‌ندیل جێگرده‌كرێن و به‌پرسێكی پێشمه‌رگه‌ش دەڵێت: جوڵەپێکردنەکە له‌چوارچێوه‌ی ئه‌ركی ئاسایی خۆیاندا بووە.


بەپێی لێدوانێکی لیوا قاره‌مان كه‌مال، جێگری سه‌رۆك ئه‌ركان لە وەزارەتی بۆ ماڵپەڕی وێستگە نیوز "هێزێكی  سه‌ربه‌ هێزه‌كانی پشتیوانیی هێزی پێشمه‌رگه‌، کە‌ تازه‌ دروستبووه‌، له‌چوارچێوه‌ی ئه‌ركی ئاسایی خۆیاندا جوڵه‌یان پێكراوه‌ له‌ بناری قه‌ندیل له‌ ڕانیه‌ جێگیركراون".

لیوا قارەمان کەمال، جەختیکردووەتووە، کە "جێگیرکردنی ئەو هێزە هیچ په‌یوه‌ندیی به‌ جموجوڵی په‌كه‌كه‌ و هێزه‌ كوردییه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی ئێرانه‌وه‌ نییه‌، چونكه‌ هێزی پشتیوانییه‌ و چه‌كی قورسیان پێیه‌".

ڕاشیگەیاندووە"جگه‌ لەو ‌ناوچه‌یه‌ له‌هیچ شوێنێكی تر هێزه‌كانمان جوڵه‌یان پێنه‌كراوه‌".

هەرچەندە لیوا قارەمان ڕایگەیاندوووە"هیچ جوڵه‌ و ئاماده‌كارییه‌كمان سه‌باره‌ت به‌ ناكۆكیه‌كانی نێوان ئێران و ئه‌مریكا نه‌كردووه‌، چونكه‌ هه‌رێم راسته‌وخۆ ناتوانێت له‌و پرسه‌دا بڕیاربدات به‌ڵكو ئه‌وه‌ له‌ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی ناوه‌ندییه"، بەڵام بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنیوز، ئەو هێزە لەسەر داواکاریی ئەمریکا جوڵەیان پێکراوە، بە ئامانجی ئامادەکاریی بۆ هەر هێرش و ڕووبەڕووبوونەوەیەک لەگەڵ ئێران.

 

ش.ف