دووشەممە, 26 مار 2018 – 10:03
ڕۆژنیوز – بڕیار محەمەد
هێزە ئەمنییەکانی شاری هەولێر بڵاوەیان بە خۆپیشاندانی مامۆستایانی ناڕازیی کرد.
ئەمڕۆ کاتژمێر ٩:٣٠ خولەک جارێکی دیکە مامۆستایانی شاری هەولێر چوونەوە سەر شەقام بەمەبەستی ناڕەزایی دەربڕین لەبەرامبەر بەردەوامیی سیستمی پاشەکەوتی مووچە و دابەشنەکردنی لەکاتی خۆیدا.
مامۆستایان چوونە بەردەم وەزارەتی داد-ی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بڕیاربوو بە ڕێپێوان بچنە بەردەم ئەنجومەنی وەزیران و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان، بەڵام هێزە ئەمنییەکانی شاری هەولێر بە بیانووی نەبوونی مۆڵەت و بە زەبری هێز بڵاوەیان بە خۆپیشاندەران کرد.
هێزە ئەمنییەکان ڕێگایان بە ڕۆژنامەنووسانیش نەدا، کە لە خۆپیشاندەران نزیک ببنەوە و ڕووماڵ بکەن.
هەروەها، بەردەم پارکی شانەدەر، کە دوێنێ خۆپیشاندانی بەرفراوانی مامۆستایانی هەولێری تێدابەڕێوەچوو، ئەمڕۆ بە هێزێکی ئەمنیی زۆر گەمارۆدراوە و ڕێگا نادەن هیچ هاوڵاتییەک بچێتە ئەوێ.
ش.ف