سێشەممە, 19 ديس 2017 – 11:04
ڕۆژنیوز – سلێمانی
بۆ ڕێگریکردن لە چالاکی و ناڕەزایی دەربڕین، هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی بە ناوشاری سلێمانیدا بڵاوەیان پێکراوە.
دوێنێ هاوشێوەی چەندین شاروشارۆچکەی دیکەی هەرێمی کوردستان، لە شاری سلێمانیش خۆپیشاندانی ناڕەزایی بەڕێوەچوو، بەڵام لە ئێستادا هێزێکی زۆری ئەمنی بڵاوەیان پێکراوەو بە مەبەستی ڕێگریکردن لە چالاکی.
پەیامنێری ڕۆژنیوز لە سلێمانی ڕایگەیاند، کە هێزێکی زۆری ئەمنی لە نزیک سەرای سلێمانی و شەقامەکانی ‘بێکەس و پێرەمێرد و سالم’ بڵاوەیان پێکراوە.
هەروەها ڕێگا بە ڕۆژنامەنووسان نادرێت ڕووماڵی دۆخی ئێستای ناو شارەکە بکەن.
س.ح