سێشەممە, 8 ماي 2018 – 09:40 ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان
بەگوێرەی هەواڵێکی کەناڵی تەلگرامیی کۆڵبەرنیوز، محەمەد کەریم ڕەحمانی، کۆڵبەرێکی خەڵکی کامیارانی سەربە پارێزگای سنەیە و لەسەر سنوورەکانی نەوسوودی سەربە کرماشان لەلایەن هێزە سەربازییەکانی سەرسنوورەوە ئەشکەنجەدراوە و کوژراوە.
کۆڵبەرنیوز ئاماژەی بەوەشداوە، کە ئەو کۆڵبەرە لەگەڵ دەستەیەک لە کۆڵبەران کەوتووەتە بۆسەی هێزە چەکدارەکانی ئێرانەدوە، براکەشی یەکێک بووە لەو کۆڵبەرانە.
جێگای ئاماژەیە، کە کۆڵبەرانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی داخستنی سنوورە کۆڵبەرییەکانەوە ناچاران بە ڕێگای سەختدا هاتووچۆ بکەن و باربگوازنەوە، ئەوەش وایکردووە، کە تەنانەت ئەگەر نەکەونە بۆسەی هێزە چەکدارەکانیشەوە، بەهۆی رووداوی سروشتییەوە تووشی کارەساتبن، گیانیان لەدەست بدەن و برینداربن.
س.ح