چوؤرشەممە, 13 يون 2018 – 08:38 ڕۆژنیوز – هەولێر
سەرەڕایی هێرش و داگیركارییەكانی سوپای تورك بۆ سەر باشوری كوردستان و بەزاندنی زیاتر لە ٢٦ كیلۆمەتر لە سەروەری خاکی هەرێم، کەناڵ و میدیاکانی ئاکەپە لە ناوەندی هەولێرەوە پەخش دەکەن و بەردەوام سوکایەتی بە گەلی کورد و شەهیدانی کورد دەکەن و پارتی دیموکراتی کورستان- عێراق وەک هاوکاریی سەرەکییان دەبیندرێت.
هێمن مامەند، ڕۆژنامەنووس بۆ ڕۆژنیوز وتی: دەسەڵاتدارانی هەرێمی كوردستان بەتایبەتی پارتی هاوكاریی كەناڵەكانی تورك دەكەن، تاوەكو گوایە هێرشی سوپای تورك ڕووماڵ بكەن، بەڵام ئەمە تەواو پێچەوانەی یاسای ڕۆژنامەگەری كوردییە.
هێمن، وتیشی: هەرچەندە پارتی رێگری لە چوونی كەناڵی كوردی دەكات بۆ قەندیل تا قارەمانیەتی گەریلاكان تۆماربكەن، بەڵام قارەمانییەتی گەریلا ئەوەندە بەهێزە كە هیچ سوپا و هێزێك ناتوانێت ڕێگری لێبكات، هەروەكو رۆژانەش بەچاوی خۆمان دەبینین چ داستانێكی قارمانانە تۆمار دەكەن لەبەرامبەر سوپای فاشستی تورك.
ئەو رۆژنامەنووسە، ئاماژەی بەوەشكرد: هێنانی كەناڵی سی ئێن ئێن تورك خیانەتێكی دیکەی پارتی دیموكراتی كوردستانە و دەچێتە پاڵ خیانەتەكانی تر، چونكە رێگا بە نەیارەكانی كورد دەدات لە نێو جەرگەی هەولێر سوكایەتی بە خەڵكی هەولێر و پەكەكە بكەن، بەڵام هیچ كات خەڵكی هەولێر دژی پەكەكە نەبووە و ناشبێت، بەڵكو هەمووكات دڵخۆشە بە قارەمانیەتی و چاو نەترسی و خەباتی گەریلاكان.
س.ح