هێڵیکۆپتەرەکانی سوپای تورک، بۆردوومانی چەند ناوچەیەکیان کرد لە دەڤەری برادۆست، هەتا ئێستا زیانەکانی بۆردوومانەکە ئاشکرا نەبووە.
چەند هێڵیكۆپتەرێکی سوپای تورک، کە بەدرێژایی ئەمڕۆ بەسەر ئاسمانی دەڤەری برادۆستدا سوڕاونەتەوە، کەمێک پێش ئێستا بەچڕی بۆردوومانی سیران و گەروی زرارایان و گوندی هەركێلایان کرد، هەتا ئێستا زیانەکانی بۆردوومانەکە ئاشکرا نەبووە.
لە ماوەی ڕابردووشدا چەندین جار سوپای تورک لەڕێگای فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە هەڕەشەی لە گوندنشینانی برادۆست کردووە، کە گوندەکانیان چۆڵبکەن، بەڵام گوندنشینان ئامادەنین خاکەکەیان بۆ سوپای تورک بەجێ بهێڵن.
د.ع