سێشەممە, 10 أبر 2018 – 11:38
ڕۆژنیوز ـ سلێمانى
شانده‌که‌ى هه‌په‌ده سه‌ردانى هاوپه‌یمانى بۆ دیموکراسى و دادپه‌روه‌ریان کرد و باسى کۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌ییان کرد.
پێش نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ شانده‌که‌ى پارتى دیموکراتى گه‌لان –هه‌ده‌په، که چوار ڕۆژه له باشورى کوردستانن، سه‌ردانى ناوه‌ندى سه‌ره‌کى هاوپه‌یمانى بۆ دیموکراسى و دادپه‌روه‌ریان کرد و کۆبوونه‌وه.
شانده‌که‌ى هه‌ده‌په، که پێکهاتبوون له عوسمان بایده‌میر و ئیمام تاشچیئه‌ر و به‌دران ئۆزتورک و زەینەب بۆغا، له‌لایه‌ن شاندێکى هاوپه‌یمانى بۆ دیموکراسى و دادپه‌روه‌ری پێشوایان لێ‌کرا، شانده‌که‌ى هاوپه‌یمانى بریتى بوون له به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆکى هاوپه‌یمانى و دڵشاد عه‌بدولڕه‌حمان، به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌کانی ھاوپه‌یمانی و چه‌ند ئه‌ندامێکی دیکه‌ی ھاوپه‌یمانی.
دواى کۆبوونه‌وه‌که، هه‌ریه‌ک له عوسمان بایده‌میر و به‌رهه‌م ساڵح کۆنگره‌یه‌کى ڕۆژنامه‌نووسی هاوبه‌شیان ئه‌نجامدا.
له کۆنگره ڕۆژنامه‌نووسیه‌که‌دا به‌رهه‌م ساڵح وتى: له کۆبوونه‌وکه‌دا باسمان له کۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌یى کرد، باسمان له پێویستى کۆکردنه‌وه‌ى هه‌موو هێزه کوردیییه‌کان کرد، بڕیارمان وایه که ڕاوێژى زیاتر بکه‌ین.
به‌رهه‌م ساڵح وتیشى: کارى پێکه‌وه‌یى زۆر گرنگه له‌م سه‌رده‌مه، ئیتیفاقى کوردان پێویسته بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌مجاره‌ش کورد وه‌ک جاران توشى نه‌هامه‌تى نه‌بێت.
سه‌رۆکى هاوپه‌یمانى بۆ دیموکراسى و دادپه‌روه‌ریى ئه‌وه‌شى وت: کاک عوسمان تۆ وتت کوردستان له دلێ ئێوه‌دایه، ئێوه‌ش له دلێ هه‌موو کوردان.
دواتر عوسمان بایده‌میر قسه‌ى کرد و باسى گرنگى یه‌کده‌نگى هێزه کوردیییهکانى کرد بۆ به‌هێزبوونى کورد و یه‌کێتى نه‌ته‌وه‌یی.
عوسمان بایده‌میر، ئه‌وه‌شى وت: ده‌بێت ڕۆژێک بێت که کێشه‌ى کورد به ڕێگه‌ى ئاشتى چاره‌سه‌ر بکرێت، به‌رخۆدانى ئێمه بۆ ئاشتى به‌رده‌وامه.
بایده‌میر سوپاسى که‌ناڵه‌کانى ڕاگهیاندنیشى کرد، که ماوه‌ى چوار ڕۆژه سه‌ردانه‌کانى ئه‌وان ڕووماڵ ده‌که‌ن و داواشى کرد ڕۆڵى زیاتر بگێڕن بۆ کۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌یى.
ک.ک